داهاتوویه‌كی گه‌وره و تۆقێنه‌ر چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به پێكهاته‌یه‌كی لاو شكستی به هه‌ڵبژارده‌ی چیللی هێنا و بووه پاڵه‌وانی جامی كیشوه‌ره‌كان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدابوو هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ به تێكشكاندنی ئیسپانیا بووه پاڵه‌وانی ئه‌روووپا.
به گوێره‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و راپۆرته هه‌واڵه‌كانی ئه‌ورووپا، له داهاتوودا ئه‌ڵمانیا زیاتر ده‌ست به‌سه‌ر تۆپی پێی جیهاندا ده‌گرێت، به‌وپێیه‌ی زیاتر له 20 ساڵه شۆڕشێكی گه‌وره‌یان بۆ پێگه‌یاندنی یاریزانان ده‌ستپێكردووه و تا دێت به‌رهه‌می ئه‌و پلان و به‌رنامه‌رێژییه‌یان له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان ره‌نگ ده‌داته‌وه.
به گوێره‌ی وته‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی ئه‌ڵمانیا، هه‌ڵبژارده‌ی مانشافته‌كان بۆ مۆندیالی لاوان 2018ـی رووسیا زیاتر له 50 یاریزانی ئه‌ستێره‌یان ئاماده‌یه.
یۆرگن كلینسمان، یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له وتارێكدا كه له گۆڤاری (كیكه‌ر)ـی ئه‌ڵمانیا بڵاویكردۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له كۆی ئه‌و 44 یاریزانه‌ی كه به‌شدارییان له هه‌ردوو پاڵه‌وانییه‌تیی جامی كیشوه‌ره‌كان و یۆرۆی لاوان كرد، ته‌نیا دوو یاریزان ته‌مه‌نیان سه‌رووی 27 ساڵ بوو، 42 یاریزانه‌كه‌ی دیكه ته‌مه‌نیان له خوار 27 ساڵیدا بوو.
كلینسمان ده‌شڵێت: 40 یاریزانی ئه‌ڵمانیا كه ئێستا بۆ مۆندیال ئاماده‌ن هێشتا ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتۆته 26 ساڵ كه سه‌رجه‌میان ئه‌ستێره‌ن و ته‌واوی یاریزانه‌كانیش ته‌مه‌نیان له نێوان 21 بۆ 26 ساڵیدایه.
كلینسمان كه پێشتر ناسناوی مۆندیالی 1990 و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای 1996ـی بۆ ئه‌ڵمانیا برده‌وه، ده‌شڵێت: ناكرێت له ئێستادا ته‌نیا ئۆزێل، مۆله‌ر، هۆمڵێس، بواتینگ، نویه‌ر، گوندوگان، گۆتزێ، كروس، خزێرا، ریۆس و سانی به یاریزانی پێكهاته‌ی یه‌كه‌م وه‌سف بكرێن، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه ده‌كرێت له داهاتوو به یاریزانی لاوی تۆقێنه‌ر پڕ بكرێنه‌وه كه ئێستا زۆر به‌هێزه‌وه پێگه‌یشتوون.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای پاڵه‌وانی مۆندیالی 2014ـی به‌رازیل، هه‌ر له ئه‌مساڵدا له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان تیپێكی تۆقێنه‌ری بۆ به‌شداریكردن له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ ئاستی خوار 17 ساڵان ئاماده كردووه.