بۆمبێكی چێندراو لە كێڵگەیەكی نەوتی كەركووك دانراوەتەوە

چەند تیمێك لە ھەوڵدان بۆ پوچەڵكردنەوەی بۆمبەكە

K24 - كەركووك

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "بۆمبێكی چێندراو لە بیرە نەوتی ژمارە 128 كێڵگەی بای حەسەن دۆزراوەیەوە، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ھەوڵدان بۆ پوچەڵكردنەوەی بۆمبەكە".

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركووك بە كوردستان24 گوت: "تیمەكان پوچەڵكردنەوە و ھێزەكانی پۆلیس، بۆ پوچەڵكردنەوەی بۆمبەكە چوونەتە ئەو كێڵگەیە".

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر چەند جارێك داعش ھەوڵی تەقاندنەوەی بیرە نەوتییەكانی بای حەسەنی داوە، بەڵام ھێزە ئەمنییەكانی كەركووك و پێشمەرگە ھەوڵەكانی داعشیان پوچەڵكردووەتەوە و چەند جارێكیش شەڕ لە نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و خۆكوژەكانی داعش لەو كێڵگەیە روویداوە.