"قه‌ته‌ر له هێرشه‌كه‌ی 11 سێپته‌مبه‌ردا به‌شداره"
K24 - هه‌ولیر:
ریچارد كلارك، سه‌رۆكی پێشووتری لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ده‌ڵێت " قه‌ته‌ر له هێرشه‌كه‌ی 11 سێپته‌مبه‌ر و چه‌ند هێرشێكی دیكه‌ی گه‌وره تێوه‌گلاوه‌و به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌رپرسیارییه‌تی هێرشه‌كانی له ئه‌ستۆدایه".
كلارك له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بیل كلینتن و جۆرج بوش دا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بووه‌و له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی "نیویۆرك ده‌یلی نیوز" نووسیوویه‌تی ده‌ڵێت "قه‌ته‌ر داڵده‌ی یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین تیرۆریسته‌كانی جیهانی داوه‌و به‌هۆی پاراستنی، رێگه‌یان له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا گرتووه ده‌ستگیری بكه‌ن".
كلارك باسی بێ متمانه‌یی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا به قه‌ته‌رییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت "گومانی زۆر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییان به گرووپ و سه‌ركرده تیرۆریسته‌كانه‌وه هه‌یه".
وتاره‌كه‌ی له ژێر ناونیشانی " له مێژه ده‌زانین قه‌ته‌ر كێشه‌یه" نووسیووه و ده‌ڵێت "له راستیدا قه‌ته‌ر بووه‌ته په‌ناگه‌ی سه‌ركرده‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، ئه‌وه‌ش نوێ نییه، به‌ڵكو ماوه‌ی 20 ساڵه به‌رده‌وامه".
كلارك له وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت " یه‌كێك له دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ته‌ر پارێزگاریی لێ ده‌كرد، خالید شێخ محه‌مه‌دی پیلانداڕێژه‌ری هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مریكا بوو".
له‌و باره‌یه‌وه نووسیوویه‌تی "ساڵی 1993 پاش ئه‌وه‌ی به‌شداریی له ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێك له نزیك ناوه‌ندی بازرگانیی جیهانی كردووه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا ئاگاداری هه‌نگاوه‌كانی خالید شیخ محه‌مه‌د بوون، زانیوویانه كه توانایه‌كی زۆر فراوانی هه‌یه بۆ ئاماده‌كاریی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی گه‌وره‌و زۆر له ئوسامه بن لادن به تواناتره".
كلارك ئه‌وه‌شی نووسیووه كه "ساڵی 1996 ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به شیوه‌یه‌كی فراوان، به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌وه، ده‌ستیانكردووه به گه‌ڕان به‌دوایداو وه‌ك یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین تیرۆریسته ده‌ستگیرنه‌كراوه‌كانی سه‌ر رووی زه‌وی دایان‌نابوو، ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كه‌یان كرده یه‌كه‌مین كاریان و ته‌نانه‌ت له ئاشكرابوونی شوێنی ئوسامه بن لادنیش گرنگتر بووه لایان".
سه‌رۆكی پێشووتری لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر باسی رۆڵی قه‌ته‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت "ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌وڵیاندا پرۆسه‌یه‌كی راده‌ستكردنی تایبه‌ت له لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه" ئه‌نجام بده‌ن و سه‌رنجی ته‌واو بخه‌نه سه‌ر خالید شیخ محه‌مه‌د و له لایه‌ن تیمێكی ئه‌منی تایبه‌ته‌وه به په‌له بیگوازنه‌وه بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵام كێشه ئه‌وه بووه هیچ كه‌س و ده‌زگاو ئیداره‌یه‌ك نه‌بووه له قه‌ته‌ر ئاماده‌یی تێدابێ تا بیڕفێن و هاوكاریی پرۆسه‌كه بكه‌ن".
به گوێره‌ی قسه‌كانی كلارك، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر ئه‌و كاته ته‌نها نووسینگه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی بچووك بووه‌و هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كیان له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی و هه‌واڵگریی و ته‌نانه‌ت پاشكۆی سه‌ربازیش نه‌بووه تا بتوانن تیمێكی تایبه‌تی ئه‌منی ببه‌نه ناو قه‌ته‌ر بێ ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌ستیان پێبكه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه ده‌ڵیت "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تیمی هێزی تایبه‌تی"دلتا فۆرس" به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ پرۆسه‌ی رفاندن و رزگاركردنی بارمته له ژینگه‌یه‌كی جیاواز درووستكرابوو، به‌ڵام له ده‌سته‌ی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی به‌رگری شاره‌زاكانیان بۆ ئه‌و كاره رانه‌سپارد، به‌ڵكو په‌نایان برده به‌ر پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوشێوه‌ی دابه‌زینی هاوپه‌یمانان له ئاسمانه‌وه وه‌ك پرۆسه‌كه‌ی نۆرماندی، تا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌ناراوه‌كان و ئاسمان و زه‌وی قه‌ته‌ره‌وه ههڵمه‌ته‌كه ئه‌نجام بده‌ن".
به گوێره‌ی قسه‌كانی كلارك، سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان له‌و شیوازه‌ش دوو دڵ بوون و ترساون تۆمه‌تی پێشیلكردنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تیكیان به‌هۆی ده‌ستگیركردنی كه‌سێكه‌وه بدرێته پاڵ و ببێته هۆی درووستبوونی كێشه‌ی سیاسی گه‌وره، چونكه پیش‌تر به‌هۆی رفاندنی تیرۆریستێك له ژووری هوتێلێكی شاری خه‌رتووم، كۆشكی سپی دووچاری كیشه ببوو. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا پێش هێرشه‌كه‌ی 11ی سیپته‌مبه‌ر، دوو دڵ بوون له رازیبوون به ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێك بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له خاكی ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌دا".
به قسه‌ی كلارك، ئیداره‌كه‌ی سه‌رۆك بیل كلینتن هیچ رێگه‌یه‌كیان له به‌رده‌مدا نه‌مابوو جگه له په‌یوه‌ندیكردن به قه‌ته‌رییه‌كانه‌وه، ئێمه‌ش له لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌و مه‌ترسیانه‌مان خسته روو كه به‌هۆی ئاگاداركردنی قه‌ته‌رییه‌كان، له‌وانه‌یه خالید شێخ محه‌مه‌د رابكات پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستگیریی بكه‌ین".
كلارك ده‌ڵێت "لیژنه‌كه داوایان له باڵیۆزی ئه‌مریكا كردووه راسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر بكات و داوای لێبكات به ته‌نها ئه‌و بابه‌ته لای سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی باس بكات".
كلارك نووسیوویه‌تی "داواكارییه‌كه‌ش ئه‌وه بووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ر بۆ چه‌ند كاتژمێریك، خالید شیخ محه‌مه‌د ده‌ستگیر بكه‌ن تا تیمێكی ئه‌منی تایبه‌ت دێن و ده‌یگوازنه‌وه بۆ ئه‌مریكا".
به‌ڵام به گویره‌ی قسه‌كانی كلارك "دوای ئه‌وه‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكا بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر باسكردووه، خالید شیخ محه‌مه‌د دیارنه‌ماوه‌و كه‌س نه‌یتوانیوه له‌و شاره بچووكه‌ی ده‌وحه‌دا بیدۆزێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ش قه‌ته‌رییه‌كان گوتوویانه "پێمانوایه خالید قه‌ته‌ری جێهێشتووه، بێ ئه‌وه‌ی پیمان بڵین بۆ كوێ رۆیشتووه".
كلارك ده‌ڵێت" ئیتر خالید بووه هۆی ئه‌نجامدانی هێرشی 11ی سێپته‌مبه‌ر و بالی ئیندۆنیسا و كوشتنی رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی "دانیال پیرڵ" وچه‌ندین هیرشی تیرۆریستی دیكه، تا ئه‌و كاته‌ی له پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و پاكستان له ساڵی 2003 ده‌ستگیر كرا‌و ئیستا له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆدایه".
بۆیه كلارك پییوایه " ئه‌گه‌ر ساڵی 1996 قه‌ته‌رییه‌كان خالید شیخ محه‌مه‌دیان راده‌ست بكردنایه، وێنه‌ی جیهان به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاوازتر ده‌بوو له‌و وێنه‌یه‌ی ئێستای".