رامۆس: به‌رده‌وام ده‌مه‌وێت هاوشێوه‌ی رۆناڵدۆی به‌رازیلی ئاهه‌نگ بگێرم
سێرخیۆ رامۆس، كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا، له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كاتێك له منداڵی له قوتابخانه یاریكردووه و گۆڵیكردووه هاوشێوه‌ی رۆناڵدۆی به‌رازیلی ئاهه‌نگی گێراوه.
رامۆس، به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له منداڵی رۆڵی هێرشبه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام دواتر بۆته به‌رگریكار.
رامۆس ده‌ڵێت: له منداڵی زۆر به رۆناڵدۆی به‌رازیلی سه‌رسامبووم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی قوتابخانه‌م گۆڵم كردبا، هاوشێوه‌ی ئه‌ستێره برازیلییه‌كه ئاهه‌نگم ده‌گێرا.
رامۆس ده‌شڵێت: پێشتر رۆڵی به‌رگریكار ته‌نیا له دواوه بوو، به‌ڵام ئێستا به‌رپرسیاریه‌تی به‌رگریكاران گۆڕانگاری به‌سه‌رداهاتووه و رۆڵی هێرشبه‌ریش ده‌گێرن.
رامۆس گوتیشی: به‌رده‌وام سه‌یری گۆڵه‌كانی خۆم ده‌كه‌مه‌وه، تا بۆ یارییه‌كانی داهاتوو هه‌مان سیناریۆ دووباره بكه‌مه‌وه.
رامۆس هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه نهێنی گۆڵه‌كانی بۆ تۆنی كرووس، لوكا مۆدریچ و كاسێمیرۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
رامۆس جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه وه‌رزی رابردووی وه‌ك كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید به باشترین وه‌رزی یاریكردنی ده‌زانی و هیوای ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت له ساڵانی داهاتوو وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتوو تێپه‌ڕ بكه‌ن.
له باره‌ی بارودۆخی ئێستای كریستیانۆ، كاپتنه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ڵێت: من زۆر له كریستیانۆ نزیكم و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزم له‌گه‌ڵی هه‌یه، هه‌موومان حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌و یاریزانه بۆ چه‌ندان ساڵی دیكه له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بێت.
له باره‌ی مۆرتا، كاپتنه‌كه‌ی یانه‌ی شایانه ده‌ڵێت: مۆراتا كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و ئه‌و ئاره‌زووی یاریكردنی زیاتر له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام نازانم داهاتووی ئه‌و به كوێ ده‌گات.
له باره‌ی دوو یارییه ئاگرینه‌كه‌ی ئه‌م هاوینه‌یان، رامۆس ده‌ڵێت: ئێمه دوو یاری به‌هێزمان پێش ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ له‌پێشه، له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بینه‌وه و له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپاش به‌ره‌نگاری مانچێسته‌ر یونایتد ده‌بینه‌وه، ده‌مانه‌وێـت به بردنه‌وه له‌م دوو یانه گه‌وره‌یه مێژووه‌كه‌مان گه‌وره‌تر بكه‌ین.
رامۆس باسی دوو یاریزانه نوێیه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات كه هه‌فته‌ی رابردوو به فه‌رمی بۆ ریال مه‌درید گواسترانه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من پێشتر زۆر سوودم له یاریزانه گه‌وره‌كانی پێشووی ریال مه‌درید (رائول، كاسیاس و كاناڤارۆ) بینیوه، پێویسته، (تیۆ هێرناندێز و خیسۆس ڤایخۆ) كه هه‌فته‌ی رابردوو واژۆیان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ریال مه‌درید كرد ده‌بێت سوود له گه‌وره‌كان وه‌ربگرن تا خۆیان له‌گه‌ڵ بارودۆخی یانه‌كه بگونجێنن.
رامۆس له میانه‌ی دیمانه‌كه‌یدا، ستایشی (فلۆرێنتینۆ پێرێز)ـی سه‌رۆكی ریال مه‌درید و (زه‌ینه‌دین زێدان) ده‌كات كه رۆڵێكی گه‌وره‌یان له بردنه‌وه‌ی دوو ناسناوی چامپیۆنزلیگی له‌سه‌ریه‌ك هه‌بووه.
رامۆس له كۆتایی قسه‌كانیدا موژده‌ی ئه‌وه به هانده‌رانی ده‌دات كه گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید درێژ بكاته‌وه.