هه‌سه‌ده ده‌نگۆيه‌ك له باره‌ى شه‌ڕى ره‌ققه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌ميد ته‌ڵاڵ سه‌لۆ، گوته‌بێژى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) ره‌تيكرده‌وه، هێزه‌كانى سه‌ر به ئيئتيلافى سوورياى به‌رهه‌ڵستكار له شه‌ڕى ره‌ققه پاشه‌كشێيان كردبێت.
هێزه‌كانى سه‌ر به ئيئتيلافى سوورياى به‌رهه‌ڵستكار كه پێشتر ئه‌حمه‌د جه‌ڕبا سه‌رۆكايه‌تى ده‌كردن له شه‌ڕى ره‌ققه‌دا به‌شدارن.
سه‌لۆ، گوتيشى: ئه‌و ده‌نگۆيه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له پاشه‌كشێى ئه‌و هێزانه له به‌ره‌ى خۆرهه‌ڵاتى ره‌ققه ده‌كات، دووره له راستييه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، ئێواره‌ى رابردوو شارى ره‌ققه رووبه‌ڕووى بۆردومانێكى چڕوپڕى تۆپخانه‌كان بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكرده‌وه، كه ناوچه‌ى ته‌يارى نزيك پردى نوێى باشوورى شاره‌كه زۆرترين بۆردومانكراوه.
جێى ئاماژه‌يه، 18 گرووپ و هێزى به‌رهه‌ڵستكارى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان به‌يه‌كه‌وه شه‌ڕى ره‌ققه ده‌كه‌ن و له ژێر ئاڵاى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتدا كۆبوونه‌ته‌وه و له لايه‌ن ئه‌مريكاوه هاوكاريان ده‌كرێت.