ئه‌ڵمانيا ده‌ستيكرد به گواستنه‌وه‌ى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى له توركياوه بۆ ئه‌رده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، له ئه‌مڕۆوه ده‌ستده‌كه‌ن به گواستنه‌وه‌ى سه‌ربازه ئه‌ڵمانييه‌كانى بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليك.
رۆيته‌رز له سه‌ر زارى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانياوه بڵاويكرده‌وه، فڕۆكه‌يه‌كى ئه‌ڵمانى تايبه‌ت كراوه بۆ گواستنه‌وه‌ى سه‌ربازه ئه‌ڵمانييه‌كان له توركياوه به‌ره‌و ئه‌رده‌ن.
بڕياره تا كۆتايى ئه‌م مانگه سه‌رجه‌م سه‌ربازانى سوپاى ئه‌ڵمانيا له بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليكى توركياوه بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌رده‌ن.
سه‌ربازه ئه‌ڵمانييه‌كان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، له بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليك جێ‌گير كرابوون.
هاوكات چه‌ك و پێداويستييه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌و هێزانه‌ش ده‌گوازرێنه‌وه بۆ بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌زره‌قى ئه‌رده‌ن و بڕياره له ئۆكتۆبه‌رى داهاتوودا فڕۆكه‌خانه‌ى بنكه‌كه‌ش بكه‌وێته‌كار.
له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى كه دوو هه‌فته له‌مه‌و به‌ر له برۆكسل به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا ئورزولا فۆن دێر لاين، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا فكرى ئيشقى له واده‌ى گواستنه‌وه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
به هۆى ئه‌وه‌ى توركيا رێگه‌ى نه‌دا ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانيا سه‌ردانى بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليك بكه‌ن بۆ ديدارى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌يان، په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا بڕياريدا سه‌ربازه‌كانى له بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليك بگوازێته‌وه بۆ ئه‌رده‌ن.