هه‌وای له قوتووكراو ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له شاری كۆستانای كازاخستان، جۆره قوتووێكی جیاوازی دیاری كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌ویش هه‌وای له قوتووكراوه.
وه‌ك وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و نووسینه‌ی له‌سه‌ر قوتووی هه‌واكه هه‌یه، ورده‌كاری و پێكهاته‌كه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه، كه رێژه‌ی 35%ی هه‌وای كۆرنیشی رووباری تۆپۆله، 35%ی هه‌وای باخچه‌ی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌یه و 30%یش له هه‌وای ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری سرووشتی "دارستانی سنۆبه‌ر"ی كازاخستانه.
هه‌رچه‌نده وێبسایته رووسییه‌كه، هیچ وێنه‌یه‌كی قووتووه‌كه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له باره‌ی نرخه‌وه‌ش نووسیویه‌تی، نرخی هه‌ر قوتووێك ده‌گاته 2.5 دۆلار و وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه، ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی 100 ساڵه، واته یه‌ك سه‌ده‌یه.
دارستانی سنۆبه‌ری كازاخستان، به یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی چاره‌سه‌ری سرووشتی داده‌نرێت له جیهان و به‌هۆی ئاو و هه‌وا سرووشتیی و ته‌ندرووستییه‌كه‌ی، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر نه‌خۆشییه‌كانی لێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سییه‌كان.
سه‌رچاوه: RT