باڵيۆزێكى عه‌ره‌ب داواى لێبوردن له ئيسرائيل ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى ئيسرائيل له يونسكۆ ئاشكرايكرد، له‌گه‌ڵ باڵيۆزى وڵاتێكى عه‌ره‌بى، كه هێشتا په‌يوه‌ندى ديپلۆماتى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل نييه رێككه‌وتبوون، ده‌نگ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى داواكارييه‌كى فه‌له‌ستين نه‌دات.
ئاشكراشيكردووه، له كاتى ده‌نگدان له‌سه‌ر داواى فه‌له‌ستين بۆ تۆماركردنى ناوى خه‌ليل و حه‌ره‌مى ئيبراهيمى وه‌ك شوێنه‌وارێكى جيهانى له ليستى رێكخراوه‌كه‌دا، ئه‌و باڵيۆزه عه‌ره‌به ئاماده‌بووه ده‌نگ به داواكه‌ى فه‌له‌ستين نه‌دات.
سايته عيبرييه‌كان بڵاويان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و باڵيۆزه عه‌ره‌به، له‌و بڕوايه‌دا بووه، ده‌نگدانه‌كه به نهێنى ده‌بێت بۆيه به‌ڵێنى به ئيسرئيل داوا دژى فه‌له‌ستين ده‌نگ بدات.
شاما هاكون، باڵيۆزى ئيسرائيل ده‌قى نامه‌ى نێوان خۆى و ئه‌و باڵيۆزه عه‌ره‌به‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى نامه‌كان، باڵيۆزه عه‌ره‌به‌كه داواى لێبوردنى له هاوتا ئيسرائيلييه‌كه‌ى كردووه و پاساوى بۆ ئه‌وه هێناوه‌ته‌وه، كه نه‌يتوانيوه به‌ڵێنه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات و خۆى پێ ناچار بووه كه ده‌نگى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى فه‌له‌ستين داوه.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌دا شاما هاكون، نووسيويه‌تى: هاوێ ئه‌وه ده‌زانم، به نسبه‌ت منه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌يه ده‌نگت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئيسرائيل دابێت.
له خولى 41مى خۆي‌دا يونسكۆ بڕياريدا شارى خه‌ليل و حه‌ره‌مى ئيبراهيمى وه‌ك يه‌كێك له‌و شوێنه‌واره جيهانيانه هه‌ژمار بكات، كه مه‌ترسيان له‌سه‌ره.
12 وڵات له پێناو سه‌رخستنى داواكه‌ى فه‌له‌ستين ده‌نگيان دا و 3 وڵات دژى بوون و 6 وڵاتى ديكه ده‌نگيان نه‌دا.