حه‌شدی شه‌عبی رێگری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردانی شه‌به‌ك ده‌كات

كوردانی شه‌به‌ك بێهیوا بوونه‌
kurdistan24.net

K24 - مووسڵ:

بەهۆی رێگرییەكانی حەشدی شەعبی، كوردانی شەبەكی دانیشتووی دەشتی نەینەوا لە گەڕانەوەیان بێھیوا بوونە و داوا لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەن، بۆ گەڕاندنەوەیان رێگە چارەیەك بدۆزێتەوە، ئەوان دەڵێن چەندین جار ویستوومانە بگەڕێینەوە سەر گوندەكانمان، بەڵام حەشدی شەعبی نەیھێشتووە.