لاوانی رووسیا پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆمی کوردستان دەربڕی

بڕياره‌ رۆژی 25ی مانگى ئەیلوولی ئەمساڵ پرۆسه‌ى ريفراندۆم به‌ڕێوه‌بچێت.

K24 – هه‌ولێر:

لاوانی پارتەکەی ڤلاديمیر پوتن (لاوانی رووسیای یەکگرتوو) نووسراوێكى ره‌سميان ئاراستەی (فەلاح حەسەن) جێگری سەرۆکی لاوانی جیھان و نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، تێيدا پشتگیری خۆیان بۆ گەلی کوردستان و ریفراندۆم دەربڕیووە.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا لاوانی رووسیا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پشتيوانيكردن له‌ ریفراندۆم و راشيانگه‌ياندووه‌، ئاماده‌ن شاند و نوێنەری تایبەتی خۆیان بۆ پشتگیری پرۆسەکە  بنێرن بۆ كوردستان.

بڕياره‌ رۆژی 25ی مانگى ئەیلوولی ئەمساڵ پرۆسه‌ى ريفراندۆم به‌ڕێوه‌بچێت.

ئەمەش دەقی نووسراوەکەی لاوانی رووسیایە