موڵكه‌كانى گۆڕان به ناوى كوڕێكى نه‌وشيروانه‌وه ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ئاوێنه له ژماره‌ى ئه‌مڕۆيدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه موڵكه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خاوه‌ندارێتيان له نه‌وشيروان مسته‌فاوه گواستراوه‌ته‌وه بۆ چياى كوڕى نه‌وشيروان و له ناو بزووتنه‌وه‌كه‌شدا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتى سه‌ره‌كى بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌و كوڕه‌ى نه‌وشيروان.
كێشه‌كانى ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان روويان له په‌ره‌سه‌ندنى زياتر كردووه، به تايبه‌تى له كاتێكدا كه بڕياره ئه‌م مانگه پرسى دانانى كه‌سێك بۆ رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌كه يه‌كلا بكرێته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى ئاوێنه له ژماره 584ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2017 بڵاويكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "دواى گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى كۆمپانياى وشه و پشكى له سه‌دا 15ى كارگه‌يه‌كى چيمه‌نتۆ له نه‌وشيروان مسته‌فاوه بۆ چياى كوڕى، باس و خواسىئه‌وه له ئارادايه كه ناوبراو به پشتيوانى گرووپێك ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته خاوه‌نى بڕيارى سياسى بزووتنه‌وه‌كه‌ش".
مه‌حمود ره‌زا ئامۆزاى نه‌وشيروان مسته‌فا له لێدوانيدا بۆ رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه چياى كوڕى نه‌وشيروان مافى ئه‌وه‌ى هه‌يه خۆى بۆ جێگه‌ى باوكى كانديد بكات.
ئه‌وه‌شى گوتووه: "چيا حه‌قى هه‌يه وه‌كو حه‌ق هه‌ر پۆستێك وه‌ربگرێت".
له دواى گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى كۆمپانياى وشه له نه‌وشيروان مسته‌فاوه بۆ چياى كوڕى كه كۆمپانياكه خاوه‌نى گردى زه‌رگه‌ته و كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن و چه‌ندين مومته‌له‌كانى ماددى ديكه‌يه باس له چڕكردنه‌وه‌ى جۆرێك له ده‌سه‌ڵات له ده‌ستى چيادا ده‌كرێت، وێڕاى ئه‌وه‌ى كه كوڕى نه‌وشيروان بوون، ئيمتيازێكه له رووى ناو و ناوبانگه‌وه بۆ ناوبراو.
سه‌باره‌ت به ته‌له‌ڤزيۆنه‌كه‌ى گۆڕان، ئه‌و ئامۆزايه‌ى نه‌وشيروان باسى له‌وه كردووه كه ئێستا "دوو راى ناكۆك هه‌يه سه‌باره‌ت به كه‌ى ئێن ئێن و به‌شێك له گۆڕان ده‌يانه‌وێت به پێى ده‌ستوور كه‌ناڵه‌كه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان جيابكه‌نه‌وه و بيخه‌نه سه‌ر كۆمپانياى وشه. به‌شێكى ديكه‌ش پێيان وايه كه پێويسته كه‌ناڵه‌كه تێكه‌ڵاو به بزووتنه‌وه‌كه بكرێته‌وه".