پوخته‌ى ده‌قى وتاره‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى له په‌رله‌مانى ئه‌ورپا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رده‌م په‌رله‌مانى ئه‌وروپا وتارێكى سه‌باره‌ت به هه‌ريه‌ك له پرسى ريفراندۆم و تيرۆر و شه‌ڕى داعش پێشكه‌ش كرد.
پوخته‌ى ده‌قى وتاره‌كه:
ئه‌م وه‌فده هه‌ڵگرى په‌يامى خه‌ڵكى كوردستانه و پێكهاتووه له نه‌جمه‌دين كه‌ريم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و هۆشيار زێبارى و دكتۆر محه‌ممه‌د هاوديانى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كگرتووى ئيسلامى و محه‌ممه‌د سه‌عده‌دين نوێنه‌رى توركمان و وه‌حيده ياقو هورمز نوێنه‌رى كريستيانه‌كان و شێخ شامۆ نوێنه‌رى ئێزدييه‌كان.
ئێمه ده‌مانه‌وێت رێگه‌مان بده‌ن ده‌رباره‌ى دوو ته‌وه‌ر بۆچوونى خۆمان بگه‌يه‌نين، يه‌كێكيان له باره‌ى ريفراندۆمه كه بڕيارى لێدراوه و ئه‌وى ديكه‌يان له باره‌ى تيرۆره.
ئێمه وه‌كو خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه سه‌د ساڵ زياتره هه‌موو هه‌وڵێكمان دا كه بتوانين شه‌راكه‌تێكى راسته‌قينه بنياتبنێن و به‌م دواييانه‌ش عێراقێكى فيدراڵى ديموكراتى درووست بكه‌ين، به‌داخه‌وه هيچ ئه‌نجامێكى نه‌بوو.
ئه‌گه‌ر ئێمه په‌يوه‌ندى خۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا دابه‌ش بكه‌ين، ده‌توانين بڵێين بۆ دوو قۆناغه و يه‌كه‌ميان له جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌مه‌وه‌يه بۆ 2003 و دووه‌ميان له دواى 2003يه بۆ ئێستا.
قۆناغى يه‌كه‌م، حوكمى سوننيه‌كان بوو و قۆناغى دووه‌م شيعه‌كان حوكمى عێراق ده‌كه‌ن.
مومكينه زۆر جار وا تصور بكات، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات، ئاسايشى ناوچه‌كه تێكبچێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته و مه‌ترسى ئه‌وه هه‌يه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت (ريفراندۆم)، ئه‌وا ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى كێشه‌ى گه‌وره و تێكچوونى ئاسايش و شه‌قامگيرى ببێته‌وه.
ئه‌زموونى هه‌موو گه‌لانيش ده‌ريانخستووه.
له ده‌ستوورى عێراقيشدا كه له 2005 ده‌نگى بۆ درا و كورد به رێژه‌يه‌كى زۆر به‌شدارى كرد‌و له‌وێدا هاتووه، كه پابه‌ندى به‌و ده‌ستووره‌وه يه‌كێتى عێراق ده‌پارێزێت و به‌داخه‌وه ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم هيچ پابه‌ندييه‌ك به‌و ده‌ستووره نه‌كراوه و ده‌ستووريش رێگه‌مان پێده‌دات ئه‌و هه‌نگاوه بنێين.
ئێمه شانازى به فه‌رهه‌نگى ميله‌تى خۆمانه‌وه ده‌كه‌ين، كه فه‌رهه‌نگى يه‌كتر قبوڵكردن و به‌يه‌كه‌وه ژيانه كه ئاين و پێكهاته‌ى جياواز به‌يه‌كه‌وه ده‌ژين و ئه‌مه بڕيارى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و ته‌واوى پێكهاته‌كانييه‌تى و بۆ داهاتووش ئێمه پابه‌ند ده‌بين به‌وه‌ى كه هه‌موو پێكهاته و ئاينه‌كان له‌كوردستان مافيان پارێزراو بێت و به به‌شدارى خۆيان رازى بن.
ئێمه ناشمانه‌وێت ئه‌و ده‌رده‌سه‌رى و نه‌هامه‌تييه‌ى جيلى ئێمه و جيلى پێش ئێمه بينيان به‌جێى بهێڵين بۆ نه‌وه‌ى دواى خۆمان و ئێمه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ين منداڵانى ئێمه بخوێنن و ئازاد بن و وه‌كو هه‌موو گه‌لانى جيهان ئه‌و مافه‌مان هه‌يه و نازانم بۆچى بۆ هه‌موو گه‌لانى جيهان هه‌يه ئازاد بن و بۆ گه‌لى ئێمه نه‌بێت.
ئێمه داوامان له دۆسته‌كانمان ئه‌وه‌يه پشتيوانيمان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆيه‌ك نه‌توانن پشتيوانمان بن، لانيكه‌م دژى ئێمه نه‌وه‌ستنه‌وه و له ئێسته‌شه‌وه داوه‌تتان ده‌كه‌ين كه نوێنه‌رتان بێت و به‌شدار بن وه‌ك چاو‌دێر كه بۆ ئێمه رۆژێكى مێژووييه و ساڵه‌هاى ساڵه ئێمه چاوه‌ڕوانى ده‌كه‌ين.
ته‌وه‌رى دووه‌م شه‌ڕى تيرۆره: ئێمه شانازى ده‌كه‌ين به پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانێتييه‌كى زۆرى نواند و بوو به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌فسانه‌ى داعش تێك بشكێت.
سه‌ده‌ها پێشمه‌رگه گيانى خۆيان به‌خت كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره‌كان رزگار بكرێن و رێگرى له‌وه بكرێت ده‌ستى داعش پێيان بگات.
به نسبه‌ت دوايين پێشهاتى شه‌ڕ، كه شه‌ڕى مووسڵ بوو، دوێنێ راگه‌يه‌ندرا، مووسڵ رزگار كرا، به‌ڵێ هيچ گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌يه‌ك نه‌ماوه داعشى لێ بێت و به‌ڵێ جيوبێك ماوه و به‌داخه‌وه زيانى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى يه‌كجار يه‌كجار زۆر و شاره‌كه وێران بووه و ساڵ و نيوێك دوو ساڵ پێش ئێستا باسى رزگاركردنى مووسڵمان ده‌كرد، ده‌مانوت ده‌بێت دوو پلان هه‌بێت، يه‌كێكيان پلانى سه‌ربازى و دووه‌ميان پلانى سياسى و ئيدارى بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه پلانى دووه‌م فه‌رامۆش كرا و زۆر خۆش بين نيم بۆ داهاتووى مووسڵ و هيوادارم راست نه‌بم، به‌ڵام من ئه‌و ترسه‌م هه‌يه.
ئه‌و هۆكاره‌ى بوو به هۆى سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنى داعش پێش سێ ساڵ، ئێستا ئه‌و هۆكاره ئه‌گه‌ر زياتر نه‌بووبێت، ئه‌وا كه‌متر نييه و بۆيه ئه‌و ترسه‌م هه‌يه و بۆ پلانى سه‌ربازيش ئێمه رێككه‌وتنمان هه‌بوو، كه پێشمه‌رگه و سوپا و حه‌شد له كوێ ده‌بێت و له 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 پێشمه‌رگه له سێ ميحوه‌ره‌وه هێڵى به‌رگرى داعشى تێك‌شكاند و سوپا و پێشمه‌رگه پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه بوون، به‌ڵام حه‌شد رێككه‌وتنى پێشێلكردووه و بۆيه من مه‌ترسيم هه‌يه.
دواتر سه‌رۆك بارزانى وه‌ڵامى پرسيارى ئاماده‌بووانى دايه‌وه و له باره‌ى گۆڕانه‌وه گوتى:
2015 بينيمان دواى ئه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه ئارام كرايه‌وه تا كۆتايى مانگى ئه‌يلوول هه‌وڵى زۆر بۆ درووستكردنى قه‌يران هه‌بوون و ئێمه هه‌ر له‌و كاته‌وه ده‌ستمان كرد به وتوێژكردن و به‌داخه‌وه گۆڕان هيچ خواستى هاوكارى نه‌بوو، له قۆناغى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ئه‌وان كێشه‌يان بۆ ئێمه درووستده‌كرد و هێرشكرايه سه‌ر باره‌گاكانى پارتى و ژماره‌يه‌ك هاووڵاتيش به هۆى ئه‌و گێره‌شێونيانه بوونه قوربانى و باڵه‌خانه‌كانيش به خراپترين شێوه وێران كران و له‌و كات ئێمه له شه‌ڕدابووين له دژى داعش و ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به په‌رله‌مانه‌وه هه‌يه به‌ڵێ راسته ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به سه‌رۆكايه‌تييه‌وه هه‌يه به‌ڵێ راسته من سه‌رۆكايه‌تيم ته‌واو بووه و چاوه‌ڕوانى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ين و له په‌رله‌مانيش دوو ساڵ ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى درێژكرايه‌وه تا 2015 و له‌و كاته هه‌ستياره ده‌بوا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و له‌به‌ر ناسه‌قامگيرى ره‌وشه‌كه نه‌توانرا هه‌ڵبژاردن بكرێت و داوام كرد كه‌سێك بپاڵێورێت بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم و جێگره‌وه‌يه‌كى ديكه ديار بكرێت و به‌ڵام هيچ يه‌ك له‌و بژارانه جێبه‌جێ نه‌كران و بۆ چاره‌سه‌ريش داوامان له ئه‌نجوومه‌نى شورا كرد بۆ ئه‌وه‌ى بڕيارى خۆيان بده‌ن و ئه‌نجوومه‌نى شورا بڕياريان دا كه پێويسته من له پۆسته‌كه‌م به‌رده‌وام بم بۆ ئه‌وه‌ى بۆشايى ده‌سه‌ڵات درووست نه‌بێت و پارته‌كانيش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون و هاوكاتيش هيچ لايه‌نێك ئاماده نه‌بوو كه‌سێك بپاڵێوێت و من ئاماده‌يم هه‌بوو به‌رپرسيارێتيم به كه‌سانى ديكه بسپێرم.
سه‌باره‌ت به پرسيارى دواى ريفراندۆم، خۆى ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆييه و دواى ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌ست به ديالۆگ ده‌كه‌ين له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئێمه حه‌ز ئه‌كه‌ين به تێگه‌يشتن بێت و پرسى ئاو و نه‌وت و زۆر شتى ديكه هه‌يه له نێوانمان و ده‌مانه‌وێت به خۆشى رێكبكه‌وين و بێگومان بريتانيا بڕياريدا له يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ربچێت به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌يه دوو ساڵى خاياند و ئێمه‌ش راسته‌وخۆ نابێت و گفتوگۆ ده‌كه‌ين و ده‌مانه‌وێت به خۆشى و ئاشتيانه بێت.
سه‌باره‌ت به پرسيارى سێيه‌م، نازانم مه‌به‌ستى به‌ڕێزت چييه، به‌ڵام پێم وايه هه‌موو كوردێك پێى خۆشه ريفراندۆم ببێت و كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت و من ناتوانم قه‌ناعه‌ت بكه‌م كوردێك هه‌بێت پێى خۆش نه‌بێت و پارچه‌كانى ديكه‌ش دڵنيام پێيان خۆشه و پشتگيريمان ده‌كه‌ن و ئه‌مه په‌يوه‌ندى به كوردستانى عێراقه‌وه‌يه و ناشبێته هۆى شه‌ڕى ناوخۆ و زۆر كێشه‌ى ئێمه چاره‌سه‌ر ده‌كات و دواتريش بۆچى ده‌بێته شه‌ڕى ناوخۆ و له ناوخۆدا له‌سه‌ر كه‌س فه‌رز ناكه‌ين و ده‌توانن ده‌نگ به ئا يان نا بده‌ن و بۆ ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێميش خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه خۆيان داوا ده‌كه‌ن ريفراندۆم بكرێت و له‌گه‌ڵ به‌غداش ئێمه نامانه‌وێت شه‌ڕ بێت و ئێمه وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌يه بۆ كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و نه‌وت و غاز و ئێمه ده‌توانين به ته‌واوى پشت به خۆمان ببه‌ستين و بێگومان بۆ قۆناغى يه‌كه‌م پێويستمان به پشتيوانى وڵاتانى دۆستمان ده‌بێت و بۆ پێكهاته‌كانى ده‌شتى نه‌ينه‌واش ئه‌وان چيان پێ خۆش بێت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داين.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى يه‌كێتى ئه‌وروپا پێش ماوه‌يه‌ك له به‌غداوه شاندێكى يه‌كێتى ئه‌وروپا و باڵيۆزه‌كان هاتنه لامان و ئێمه بۆمان باسكردن و كه‌سيان نه‌يانوت شتێكى خراپه و ته‌نيا ئه‌گه‌رى كاته‌كه‌يان هه‌بوو، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه سه‌د ساڵه ئايا كه‌يه ئه‌و كاته، ئێوه پێمان بڵێن كه‌ى گونجاوه ئێمه ريفراندۆم بكه‌ين.
سه‌باره‌ت به ماوه‌ى شه‌ڕى داعش بێگومان ئه‌وه هۆكارى زۆرن و كاتێ عێرقيان داگير كرد نزيكه‌ى هه‌شت مليار دۆلاريان له بانكه‌كان ده‌ستده‌كه‌وت و نه‌وتيان ده‌فرۆشت و زۆر وڵاتيش ده‌رگايان بۆ كردبوونه‌وه و پێويسته هه‌واڵگرى وڵاتانى زلهێز وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره بده‌نه‌وه كه بۆچى شه‌ڕى داعش زۆرى خايان.
له باره‌ى هه‌ڵوێستى توركياوه كه پێيان وابووه هه‌ڵه‌يه، ئێمه بڕيارى هه‌ڵه‌مان نه‌داوه و كه‌سيش حه‌ز ناكات هه‌ڵه بكات.
سه‌باره‌ت به براده‌رانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئێمه داوامان كردووه بێنه‌وه و به‌شدارى بكه‌ن سه‌ره‌ڕاى ئه‌و تاوانانه‌ى ئه‌نجاميانداوه و ئه‌گه‌ر بێنه‌وه به‌خێر بێن و ئه‌گه‌ريش نه‌يه‌نه‌وه خۆيان ته‌حه‌ممولى مه‌سئولييه‌ت ده‌كه‌ن.