به‌رپرسانى عێراق دان به بوونى پێشێلكارى هێزه ئه‌منييه‌كان له مووسڵدا ده‌نێن
K24 – هه‌ولێر:
دوو گه‌وره به‌رپرسى سه‌ربازى عێراق له ميانى سه‌ردانياندا بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، رايانگه‌ياند، به‌غدا لێكۆڵينه‌وه له پێشێلكارى هێزه ئه‌منييه‌كانى له مووسڵ ده‌كات.
لێدوانى ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازييانه‌ى عێراق كه كه‌ناڵى سكاى نيوز به بێ ناوهێنانيان ئاماژه‌ى به لێدوانه‌كه‌يان كردووه، دواى ئه‌وه دێت، كه هێزه ئه‌منييه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى به پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ تاوانبار كران.
رێكخراوى هيومه‌ن رايتس ۆچى ئه‌مريكايى له راپۆرتێكدا بڵاويكرده‌وه، كه هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق پێشێلكارييان به‌رامبه‌ر به مافه‌كانى مرۆڤ له مووسڵ ئه‌نجامداوه.
رێكخراوه‌كه گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێيدا هێزه ئه‌منييه‌كان كه‌سێك گوله باران ده‌كه‌ن و به شێوه‌يه‌كى دڕندانه‌ش ئه‌شكه‌نجه‌ى ژماره‌يه‌ك ده‌ستگيركراوى ديكه ده‌ده‌ن.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق سه‌عد معن، دانى به‌وه‌دا نا كه ئه‌و ره‌فتاره دزێوه و ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى عێراق ئه‌نجاميانداوه و گوتيشى: به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ين.
هاوكات گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ى پرۆسه هاوبه‌شه‌كانى سوپاى عێراق عه‌ميد يه‌حيا ره‌سوڵ رايگه‌ياند، هه‌ر سه‌ربازێك پێشێلكارى بكات رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه ده‌بێته‌وه.
شه‌ڕى مووسڵ له 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 ده‌ستيپێكرد و دووشه‌ممه‌ى رابردوو سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق وتارى سه‌ركه‌وتنى له مووسڵ راگه‌ياند.
به هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياندووه، زياتر له 900 هه‌زار هاووڵاتى ئاواره بوون و به‌شى هه‌ره زۆرى شاره‌كه وێران بووه.