خانمه پزیشكێكی عێراقی دان به كوشتنی منداڵه سێ ساڵه‌كه‌یدا ده‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
خانمه پزیشكێكی عێراقی، دانی به‌وه‌دا ناوه، منداڵه سێ ساڵییه‌كه‌ی خۆی، كه نه‌خۆشی ئۆتیزمی هه‌بووه، له دبلنی پایه‌ختی ئیرله‌ندا، به چه‌قۆ كوشتووه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، دادگای ئیرله‌ندا، گوێبیستی دانپێدانانه‌كانی ئه‌و خانمه پزیشكه عێراقییه ته‌مه‌ن 42 ساڵییه بوو.
ئه‌و ژنه له‌به‌رده‌م دادگا گوتی: "چه‌قۆیه‌كه هی منه، ده‌سته‌كه‌ش هی منه، به‌ڵام ئه‌وه من نه‌بووم، به‌ڵكو هێز بوو"، به‌ڵام دادگا به‌بێ هیچ وردبوونه‌وه‌یه‌ك له دانپێدانانه‌كان، تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ر ژنه‌كه‌دا ساغكردووه‌ته‌وه و ئه‌و بیانووانه‌شی به بێ بنه‌ما وه‌سفكرد.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، ته‌رمی ئه‌و منداڵه به كوژراوی له ژووری خه‌وه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه، كه له‌ناو خوێندا بووه و به چه‌قۆ لێیدراوه، هاوكات دایكی منداڵه‌كه‌ش به برینداری له ماڵه‌كه‌دا بووه.
به گوێره‌ی پكشنینه پزیشكییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه منداڵه‌كه دوو كاتژمێر به‌ر له‌وه‌ی له‌لایه‌ن دایكه‌وه په‌یوه‌ندی به تیمی فریاگوز‌ارییه‌وه بكرێت، به چه‌قۆ كوژراوه.
ئه‌و دایكه پزیشكه، پێشتر به‌شی پزیشكی زانكۆیه‌كی عێراقی له به‌سرا خوێندووه و ماوه‌یه‌ك له عێراق وه‌ك پزیشك كاریكردووه، دواتر له ماوه‌ی ساڵانی 2007-2010 وه‌ك پزیشكی گشتی له زانكۆی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له دیمه‌شق كاریكردووه و دوای ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیرییش چووه‌ته دبلنی پایته‌ختی ئیرله‌ندا.
سه‌رچاوه: RT