13 هه‌زار هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌ قوربانی مینه‌ چێندراوه‌كانی عێراق

بەھۆی شەڕی نێوان عێراق - ئێران ڕووبەرێكی زۆر لە خاكی كوردستان مینڕێژكراوه
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

تا ئێستا نزیكەی 13 ھەزار ھاووڵاتی باشووری كوردستان بەھۆی مین و تەقەمەنییەكانی عێراقەوە بوونەتە قوربانی. بەھۆی شەڕی نێوان عێراق ئێران ڕووبەرێكی زۆر لە خاكی كوردستان لەلایەن عێراقەوە مینڕێژكرا و وەك بەرپرسێكی دەزگای گشتی كاروبارى مينیش دەڵێت: پێویستیان بە 10 ساڵی دیكەيه تا كوردستان بە تەواوی پاكبكرێتەوە.