منداڵی ژنه خۆكوژێكی داعش به زیندوویی دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/7/2017، هێزه‌كانی سوپای عێراق، منداڵی یه‌كێك له خێزانه‌كانی داعشیان، پاش 5 رۆژ مانه‌وه له ژێر دار‌و په‌ردووی خانوویه‌كی مووسڵی كۆنی سه‌نته‌ری پاریزگای نه‌ینه‌وا دۆزیووه‌ته‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگ، سه‌ر به سوپای عێراق رایگه‌یاند "یه‌كه‌كانی فیرقه‌ی 16ی سوپای عێراقی، منداڵێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك چیچانیان له كاتی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی شه‌هوانییه‌ی مووسڵی كۆن دۆزیوه‌ته‌وه كه رۆژی 10/7/2017 له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه كۆنترۆڵكرابووه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "منداڵه‌كه شوێنه‌واری سووتان و برین به جه‌سته‌یه‌وه دیاره و باوك و دایكی چیچانیین و زمانی عه‌ره‌بی نازانێت، ته‌نها چه‌ند ووشه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت كه گوتوویه‌تی "باوكی به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه له مووسڵی كۆن كوژراوه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگ، دایكی منداڵه‌كه، له‌و كاته‌ی یه‌كه‌كانی فیرقه‌ی 16ی سوپای عێراق، له گه‌ڕه‌كی شه‌هوانییه كێوماڵیان كردووه، خۆی به‌و هێزانه‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه.