بهرپرسێكی ئهمریكی: ئێران توانانی دهستڕاگهیشتن به چهكی ئهتۆمی نهماوه
K24 - ههولێر:
بەرپرسێكی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، واشنتن بژاردەی سەربازیی بۆ رووبەرووبوونەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكانی ئێرانی لە بەردەستدایە و لە سەردەمی سەرۆكایەتی ئۆباماشدا بڕیاری بەئامانجگرتنی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێرانیان خستووته روو.
وێندی شێرمەن، نوێنەری ئەمریكا لە شاندی دانوستانكاری ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و بەرپرسی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، ئێران لە ئێستادا توانای دهستڕاگهیشتن بە چەكی ئەتۆمی نییە و رێككەوتنی ئەتۆمی، بەشێك لە گەمارۆكانی سەر ئەو وڵاتەی كەمكردەوە . بههۆی گەمارۆكانی تایبەت بە پرسی مافی مرۆڤ و پشتیوانی لە تیرۆریزم و بەرنامە موشەكییەكان، گوشارێكی زۆرتر خراوەتە سەر ئێران، ئەوەش وایكردووە دەستپێراگەیشتنی ئێران بە چەكی ئەتۆمی بوەستێت.
ئەو ئەندامەی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكراشی دەكات، لە سەردەمی سەرۆكایەتی ئۆبامادا، بڕیاری بژاردەی سەربازیی بۆ بە ئامانجگرتنی بنكەی ئەتۆمی فۆردۆ لە ئێران درابوو.