كاندیدانی ئێران پەنا بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ده‌به‌ن

دەیانەوێت لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەرنجی ھاووڵاتیان رابكێشن
kurdistan24.net

K24 - تاران

بە هۆی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێرانەوە، بەربژێرەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و ئەنجوومەنی شار و گوندەکان، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان گرنگییەکی زۆر بە بەم بوارە دەدەن و هەوڵدەدەن لە رێگای بەشداری چالاک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرنجی دەنگدەران بۆ لای خۆیان رابکێشن.