ته‌نیا شه‌ش پاڵێوراو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران په‌سندكران
K24 – هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێران له كۆی 1636 پاڵێوراو ته‌نیا شه‌ش پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆك كۆماریی ئێران په‌سندكرد بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ئه‌و وڵاته.
له هه‌موو گرنگتر كاندیداتۆری مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری پێشوو و جێگره‌كه‌ی، حه‌مید به‌قایی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ره‌تكراونه‌ته‌وه.
ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور ئەو شەش كەسەی خوارەوە بە بەشداریكردنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەسندكردووە، كە سەرۆك كۆماری ئێستا و جێگرەكەی لە نێوانیاندایه و له چوار دیكه‌شی، سێیانیان سه‌ر به لایه‌نه جیاوازه‌كانی پارێزگارانن.
حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار، ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌هێزترین كاندیدی پارێزگاران و به‌رپرسی "ئاستانی قودس" له مه‌شهه‌د، محه‌مه‌دباقر قالیباف شاره‌داری تاران، مسته‌فا میرسه‌لیم ئەندامی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران و مسته‌فا هاشمی‌ته‌با سه‌رۆكی رێكخراوی وه‌رزش له حكومه‌ته‌كانی ره‌فه‌سه‌نجانی و خاته‌می.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران رۆژی 19 ئایاری داھاتوو ھاوكات لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و گوند بەڕێوەدەچێت.
ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران لە ماوەی شەش رۆژدا لێكۆڵینەوە لەسەر دۆسیەی 1636 بەربژار كردووە و تەنیا رێگە بە شەش كەسی داوە بەشداری لە ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری بكەن.