شه‌ڕه‌قسه‌ی نێوان پاڵیوراوانی سه‌رۆك كۆماری ئێران
K24 – هه‌ولێر
لە یەكەم دیبەیتی پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنی سەرۆككۆماری ئێران، پاڵێوراوانی ریفۆرمخواز و پارێزگاران بە توندی رووبەرووی یەكتر بوونەوە و كۆمەڵێك بەڵگەشیان دژی یەكتر خستەڕوو.
هه‌ردوو پاڵێوراوی پارێزگاران به توندی ره‌خنه‌یان له سیاسه‌تی حكومه‌تی رۆحانی گرت و گوتیان حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێستای وڵاته‌كه‌یان كۆمەڵگای ئێرانی بەسەر دوو چینی ھەژار و دەوڵەمەنددا دابەش كردووە. له به‌رامبه‌ردا رێفۆرمخوازان لایه‌نی به‌رامبه‌ر بە تێكدانی ئەمنییەت و یەكڕیزی كۆمەڵگای ئێران تۆمەتبار دەكەن.
زۆری شه‌ڕه‌قسه نێوان ئیسحاق جیهانگیری پاڵێوراوی ریفۆرمخوازان و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار و مه‌حمه‌د باقر قالیباف یه‌كێ له پاڵێوراوانی پارێزگاران و شاره‌داری تاران بوو، له‌كاتێكدا هه‌ردوو پاڵیوراو، به پاڵێوراوی پشتیوان بۆ هه‌ر یه‌ك له حه‌سه‌ن رۆحانی و ئیبراهیم ره‌ئیسی ناسراون، نه‌ك پاڵێوراوی سه‌ره‌كی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی شار و گوند له رۆژی 19 ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.