حەسەن رووحانی ھەڵەبجەی بیردەكەوێتەوە
K24 - ھەولێر
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت كە باسی چەكی كیمیاباران دەكرێت، سەردەشت و ھەڵەبجەی بیردێتەوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە تاران، حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران گوتی: "كە باسی چەكی كیمیایی دەكرێ، سەردەشت و ھەڵەبجەم وەبیردێتەوە".
رووحانی پێیوایە، ناوچەكە یەكەم قوربانی بەكارھێنانی چەكی كیمیایین و ھەربۆیەش بەكارھێنانی ھەر كەسێك ئەو كارە بكات، بەكارھێنانی چەكی كیمیایی ئیدانە دەكات.