ركابهرێكى نوێ بۆ پۆستى سهرۆكايهتى ئێران دهردهكهوێت
K24 – ههولێر:
ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی رابەری ئێران داوایان لە ئیبراھیم رەئیسی كردووە، كە خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری كاندید بكات.
ئیبراھیم رەئیسی ئەگەرچی كەمتر ناوی بیستراوە، بەڵام پشتیوانی رابەری ئێران و سوپای پاسدارانی ھەیە، پێشتریش وەكوو رابەری داھاتووی ئێرانیش ناوی ھاتووە.
ههر لهو چوارچێوهيهدا، پارێزگاران و نەیارانی حكوومەتی رووحانی دەڵێن، سەرۆك كۆمار هیچكام لە بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ نەكردووە و هەر بۆیەش خەڵكی ئێران ئامادە نین جارێكی دیكە دەنگ بە رووحانی بدەنەوە. لە بەرامبەریشدا ریفۆرمخوازان و میانەڕەوەكان پشتوانیی بێ ئەملاوئەولای خۆیان بۆ رووحانی دەربڕیوە.