سه‌رۆكى نوێنه‌رانى ئه‌مريكا: رێككه‌وتنى پێنج كۆ يه‌ك مه‌ترسييه‌كى گه‌وره‌يه
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە توندی رەخنەی لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك گرت و رایگەیاند، ئەو رێككەوتننامەیە کارەساتێکی گەورە و مەترسییەکە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا و هەموو جیهان هەر بۆیەش کۆمارییەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە دژی رێککەوتننامەی ئەتۆمین.