تۆماركردنی ناوی پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نی شار و گوند ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر
ئەمرۆ دووشەممە 20 ئادار تۆماركردنی ناوی پاڵێوراوانی پێنجەمین خولی ئه‌نجومه‌نه ئیسلامییه‌كانی شار و گوند له ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوەی ھەفتەیەك بەردەوام دەبێت.
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و گوندەكان رۆژی 18 ئایاری داھاتوو ھاوكات لەگەڵ دوازدەیەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و قوناخی دووەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.
پاڵێوراوانی ئەو شارانەی تا 20 ھەزار دانیشتوانی ھەیە، پێویستە لانیكەم بڕوانامەی دیپلۆمی باڵا (پەیمانگا)یان ھەبێت و ئەو شارانەشی زیاتر لە 20 ھەزار دانیشتوی ھەیە، پێویستە بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان ھەبێت.
پاڵێوراوانی ئەو گوندانەی تا 200 سەر خێزانیان ھەیە، بە گوێرەی پێویست خوێندەواری خوێندنەوە و نووسینیان ھەبێت و ئەو گوندانەشی زیاتر لە 200 سەرخێزانیان ھەیە بڕوانامەی دیپلۆم (ئامادەیی)یان ھەبێت. بەڵام ئەوانەی پێشتر ئەندامی ئەنجومەنەكان بوون، داوای بڕوانامەیان لێ ناكرێت.
زیاتر لە 39 ھەزار و 500 كەس بۆ ئەنجومەنەكانی شار و گوند لە ئێران ھەڵدەبژێردرێن، لە تاران 21 كەس دەبنە ئەندامی ئەنجومەنی شار، پێشتر 31 كەس بوون، بەڵام پەرلەمان رێژەی ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی شار و گوندەكان كەمكردەوە.
ناوی پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی شار و گوند، به‌پێچه‌وانه‌ی پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور په‌سند ناكرێت، به‌ڵكو چوار دامه‌زراوه‌ی دیكه له‌وانه "هێزه‌كانی ناوخۆ"، "رێكخراوی تۆماری شارستانی، "ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری" و "وه‌زاره‌تی ئیتلاعات" پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی شار و گوند په‌سند ده‌كه‌ن و دواتر بۆ په‌سندكردنی كۆتایی بۆ ده‌سته چاودێرییه‌كانی قه‌زا و ناحییه‌كان ده‌نێردرێت.
له خولێ پێشوو 300 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی شار و گونده‌كان پاڵاوت و 245 هه‌زار كه‌س په‌سندكران.
گه‌وره‌ترین ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نه‌كانی شار و گوند هه‌ڵبژاردنی شاره‌دارییه و نابێت شاره‌دار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه بێت و هه‌ر به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر ئه‌ندامانی له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی شار و گوند هه‌روه‌ها رۆڵی چاودێری و دارشتنی پلانی هه‌یه بۆ ناوچه‌كانیان، له‌وانه دیاریكردنی كه‌موكورتی و پێداویستییه‌كان له بواره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، ئابووری و پێشكه‌شكردنی پلان و پرۆژه بۆ چاكساری و چاره‌سه‌ركردنی پراكتیكی.