په‌رله‌مانتارانى ئێران داواى گواستنه‌وه‌ى پايته‌ختى وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ن

بەرپرسان دەڵێن ئەگەری روودانی كارەساتێكی گەورە ھەیە.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئێران لەنامەیەكدا داوا له‌ رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن، كە فەرمان بە حكومەت بكات بۆ ئەوەی ھەنگاوەكان بۆ گواستنەوەی پایتەختی ئێران چڕتربكاتەوە.

ئەوان دەڵێن تاران مەترسی لەسەرە، ئەوە لەكاتێكدایە، كە چەند ساڵە باس لە مه‌ترسى بومەلەرزە لە تاران دەكرێت.

بەرپرسان دەڵێن ئەگەری روودانی كارەساتێكی گەورە ھەیە.