په‌رله‌مانى ئێران دژى تره‌مپ ياسايه‌كى په‌سند كرد
K24 – هه‌ولێر:
لە بەرامبەر بڕیارەكەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ پێنەدانی ڤیزە بە ھاووڵاتیانی ئێرانی، پەرلەمانی ئێران پرۆژە یاسایەكی پەسەند كرد كە تێيدا ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی ھاووڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی ئەمریكا بۆ ئێران دەكات و زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار بودجەشی بۆ تەرخان كردووە.
ئەندامێكی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت: ئامانج لەو پرۆژە یاسایە، كەڵك وەرگرتنه لە توانای ده‌سته‌بژێرى ئێرانییەكان لە ناوخۆی ئەو وڵاتە و راكێشانی سەرمایە و پارەی بازرگانانی ئێرانی بۆ بەكارھێنان لە پرۆژەكانی ئابووری و وەبەرھێنان لە ئێران‌دا.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا بڕياريدا بۆ ماوه‌ى 90 رۆژ رێگه به سه‌ردانى هيچ ئێرانييه‌ك بۆ ئه‌مريكا نه‌دات.
شانبه‌شانى ئێران شه‌ش وڵاتى ديكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هاووڵاتييه‌كانيان بۆيان نه‌بوو سه‌ردانى ئه‌مريكا بكه‌ن.
دادگاى ئيتحادى ئه‌مريكا بڕياره‌كه‌ى ترامپى راگرت، به‌ڵام ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا سووره له‌سه‌ر توندكردنى رێكاره‌كانى چوونه ناوه‌وه‌ى ئه‌مريكا و پێدانى ڤيزا به هاووڵاتيانى بيانى.