یاوه‌رانی سه‌رۆك هه‌موویان پیاون
K24 – هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند بووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وكاته‌ی له تاران پێشوازی له شاندێكی سویدی كه زۆرینه‌یان ژن بوون كردووه، به‌رامبه‌ر ئه‌و شانده ژنه رۆحانی یاوه‌ره‌كانی هه‌موویان پیاوبوون.
وێنه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆحانی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی تاران له‌گه‌ڵ "ستیڤان لۆفین" سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید، كه 6 ژنی سویدی له‌گه‌ڵدایه و به‌رامبه‌ریان پێده‌كه‌نێت، رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به زمانی فارسی له رۆحانی پرسیووه" هه‌ستت چۆنه كاتێك ئه‌م وێنه‌یه ده‌بینیت؟".
رۆژنامه‌ی گوڵنازی ئه‌سفه‌ندیاری ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه ره‌خنه‌ی له‌و وێنه‌یه گرتووه.
چالاكوانی ئێرانیی مافه‌كانی مرۆڤ " سۆزان ته‌هماسیبی" ده‌ڵێت" ژماره‌ی ئه‌ندامه ژنه‌كانی شانده سویدییه‌كه په‌یامێكی به‌هێزی بۆ ئێران تێدایه".
ئیداره‌كه‌ی حه‌سه‌ن روحانی چه‌ند ژنێكی تێدایه، شاهیندۆخت مهولافێردی جێگری سه‌رۆكه، ئه‌و ژنه‌ی زۆر به‌دوای مافه‌كانی ئافره‌تانه‌وه بوو. به‌ڵام جگه له‌وه هیچ ژنه وه‌زیرێك له حكومه‌ته‌كه‌دا نییه، هیچ ژنێكیشی له‌گه‌ل خۆی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ شانده سویدییه‌كه بانگ نه‌كردبوو، ته‌نانه‌ت مهولافێردی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جیاوازدا شانده سویدییه‌كه‌ی بینیووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ساڵی 2015 له دوای شۆرشی ئیسلامییه‌وه یه‌كه‌م ژنی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی دیاریكرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی باش بینرا.
به‌ڵام له‌یلا عه‌لی كه‌ره‌می كه چاودێری مافه‌كانی ژنان له ئێران ده‌كات، ده‌ڵێت" ئه‌و شانده پیاوانه‌یه‌ی رۆحانی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه پێكیهێنابوو، بێ هیواكه‌ره و له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا یه‌كناگرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی گوتووه" مهولافێردی جێگری سه‌رۆك، شاره‌زاییه‌كی زۆری له كاروباری ژنان هه‌یه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی پێویستی نییه و كێشه و له‌مپه‌ری زۆری خراوه‌ته به‌رده‌م و ته‌نها له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت".
له‌یلا ره‌خنه له ناچاركردنی سه‌رپۆش پۆشینی ژنانی شانده سویدییه‌كه‌ش ده‌گرێت و ده‌ڵێت" نه‌ده‌بوو ناچاریان بكه‌ن ئه‌و كاره بكه‌ن، ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌وه‌بكه‌ن ئه‌وان ئازادن له‌وه‌ی چی ده‌پۆشن، نابێت رووبه‌ڕووی جیاكاری بكرێنه‌وه".
سه‌رپۆش پۆشین به‌شێكه له سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران و له‌ساڵی 1979 وه پابه‌نده پێوه‌وه، هه‌موو ئه‌و گه‌شتیار و بیانیانه‌ش ناچارن له‌وكاته‌ی ده‌چنه ئه‌و وڵاته‌وه بیپۆشن.