سپلیت ئه‌م زیانه ته‌ندرووستییانه‌ی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای كاریگه‌رییه خراپییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ، له گه‌رمای به‌تینی هاوین، ناتوانین ده‌ستبه‌رداری هه‌وای ساردی سپلیت بین، به‌ڵام پێویسته ئه‌و ئامرازه به شێوه‌یه‌ك به‌كاربهێنرێت، كه كه‌مترین زیانی بۆ ته‌ندرووستی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته به‌كاربه‌ر زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و زیانه ته‌ندروستییانه هه‌بیت.
- هه‌ستكردن به ماندووێتی و كفت بوون، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی راسته‌وخۆی هه‌وای سپلیتیان پێده‌كه‌وێت، تووشی ژانه‌سه‌ر و ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌بن.
- كاریگه‌ری له‌سه‌ر وشكبوونه‌وه و قه‌ڵشینی پێست هه‌یه.
- توانای سه‌رنجدان كه‌متر ده‌كاته‌وه.
- به راهاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وا سارده‌ی سپلیت، رێژه‌ی به‌رگری له‌ش بۆ هه‌وای گه‌رمتر كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌ندێكجار له شوێنێك تۆزێك گه‌رم بێت، كه‌سه‌كه له‌هۆش خۆی ده‌چێت، چونكه به به‌رده‌وام به كه‌شوهه‌وا سارده‌كه‌ی به‌رده‌م سپلیت راهاتووه.
- زیانی ته‌ندرووستی هه‌یه بۆ جومگه و به‌سته‌ره‌كان، ته‌نانه‌ت ماسوولكه‌ش.
- هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و قورگ و سییه‌كان.
- ده‌بێته هۆی خورانی چاو و رژانی فرمێسك.
- ئه‌و میكرۆبانه كاراده‌كاته‌وه كه له كه‌شی سارددا ده‌ژین.
- چاوی ئه‌و كه‌سانه سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت كه هه‌ستیاری چاوییان هه‌یه.
سه‌رچاوه: لیالینا - Time Health