عێراق داوا لە سندوقی دراو دەكات نووسینگە لە بەغدا بكاتەوە

بەغدا داوا لە لەندەن دەكات رۆڵی لە نۆژەنكردنەوەی مووسڵ ھەبێت

K24 - ھەولێر

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، داوا لە بریتانیا دەكەین ھەوڵی كردنەوەی نووسینگەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە بەغدا بدات.

ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حكوومەتی بەریتانیا ئامادەی خۆی دەربڕیووە كە بەشداری لە ئاوه‌دانكردنەوەو بوژاندنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی عێراق بكات و لەكۆبونەوەی داھاتووی نێوان ئەنجوومەنی بازرگانی عێراقی - بەریتانی زیاتر باس لە ھاوكارییەكانی دەكەن.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، بەغدا و لەندەن لە ھەوڵدان ئاستی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكان و وەبەرھێنان بەرزبكەنەوە.