به ئاگری مێرده‌كانیان ده‌سووتێن
K24 - هه‌ولێر:
برا و مێرده‌كانیان كوژراون، خێزانی توندڕه‌وه‌كانی داعش، ده‌ژین و باجی هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سوكاره‌كانیان ده‌ده‌ن.
پاش كۆتاییهاتنی حوكمی داعش به‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراوانی خاكی عیراقدا، پرسیاری ئه‌وه هاتووه‌ته پێشه‌وه، ئایا چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خێزانی چه‌كداره‌كانی داعشدا ده‌كرێت؟.
ئیستا زۆریك له‌و خێزانانه له ناو خێوه‌تگایه‌كی پر زبڵی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵدا كۆكراونه‌ته‌وه‌و به‌شێكیشیان له شاره‌كه‌وه به‌ره‌و ئه‌وی ده‌به‌ن.
دایكی مه‌حمود، ته‌مه‌نی 62 ساڵانه و هه‌فته‌ی رابردوو له گه‌ڕه‌كی "مه‌یدان" رایكردووه، 21 كه‌سی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدایه، هه‌موویان ژن و منداڵن و "سه‌رجه‌م پیاوه‌كانیان كوژراون".
هاوسه‌ره‌كه‌ی دایكی مه‌حمود، چه‌كداری داعش بووه، له جه‌نگی شاره كۆنه‌كه‌ی مووسڵ بریندار بووه، كێشی زۆر بووه‌و هه‌ر چه‌نده ژنه‌كه‌ی ویستوویه‌تی رایكێشێت و ده‌ربازی بكات، به‌ڵام نه‌یتوانیووه‌و سه‌ره‌نجام جێیهێشتووه تا مردووه.
به‌شێكی ئه‌و ئاوارانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان تا به‌رده‌وامی به ژیان بده‌ن و له ئاواره‌یی ده‌ربازبن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی 3 ساڵ له ژیر ده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌و داپڵۆسینه‌ری داعشدا ژیاون، ده‌ڵێن "ئیدی هیچ شوێنێك بۆ كه‌سوكاری توندڕه‌وه‌كان له ناو ئێمه‌دا نییه".
له‌و شوێنانه‌ی كه به‌م دواییانه كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه، بڵاوكراوه‌ی زۆر ده‌بینرێت، كه هه‌ڕه‌شه له كه‌سوكاری داعشه‌كان ده‌كه‌ن و خه‌ڵكانێكیش ده‌ستگیر كراون كه ویستوویانه بۆمب بخه‌نه ماڵه‌كانیانه‌وه.
عه‌لی ئه‌سكه‌نده‌ر، به‌رپرسیێكی ناوخۆییه‌و ده‌ڵێت " تۆله‌سه‌ندنه‌وه چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو پێویستمان به پرۆگرامی سه‌رله‌نوێ ئاماده‌كردنه‌وه‌یانه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا".
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناخۆیی به‌م دواییانه بڕیاریانداوه، كه‌سوكاری چه‌كداره توندڕه‌وكانی داعش بگوازنه‌وه خێوه‌تگای جیاواز بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له رووی فیكرییه‌وه سه‌رله‌نوێ ئاماده بكرێنه‌وه، تا به ئاسایی بژین و ده‌ست له‌و فیكره توندڕه‌وییه هه‌ڵبگرن.
به‌ڵام ئه‌و گرووپانه‌ی تایبه‌تمه‌ندن به مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێن "سزای به كۆمه‌ڵ پرۆسه‌ی چاكسازی تووشی له‌مپه‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ری هه‌یه پاش داعش نه‌وه‌یه‌ك درووست بێت زۆر ناشیرین سه‌یر بكرێن و نه عێراق بایه‌خیان پێبدات، نه ئه‌وانیش بایه‌خ به عێراق بده‌ن.
به‌رپرسێكی ناوخۆیی كه رۆژی شه‌ممه سه‌ردانی خیوه‌تگاكه‌ی كردووه ده‌ڵێت "دامانبڕیون، تا بزانین چۆن ده‌یانكه‌ینه‌وه به ماده‌یه‌كی خاو و له باوه‌شی داعش ده‌ریان ده‌هینین".
منداڵه ته‌مه‌ن 14 ساڵانه‌كه‌ی دایكی مه‌حمودیش، ته‌نها كه‌سێكه كه باوكی چه‌كداری داعش بووه.
یه‌كێكی دیكه‌ش له ناو خێوه‌ته‌كه‌دا راكشاوه‌و به‌هۆی برینداربوونی به بۆمب تا ماوه نا‌توانیت هه‌ستێته‌وه سه‌ر پێی خۆی.
كه‌سێكی دیكه به ناوی "دایكی سوهه‌یب" ده‌ڵێت، دوایین جار پێش دوو مانگ قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره داعشه‌كه‌ی كردووه‌و زانیوویه‌تی ده‌كوژرێت، ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 32 ساڵانه پێش ساڵێكیش هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه ده‌ست له داعش هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام به‌هۆی چوار منداڵه‌كه‌یه‌وه نه‌یتوانیووه ده‌ستبه‌رداریان ببێت.
ده‌ڵێت "هاوسه‌ره‌كه‌م كه‌سێكی باوه‌ڕدار بووه‌و باوه‌ڕی به بیرۆكه‌ی خه‌لافه‌ت كردووه به شێوازی نوێ، بۆیه هه‌رچی تواناكانی هه‌بووه له بواری ئه‌ندازه، خستوویه‌تییه خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه".
دایكی سوهه‌یب ده‌ڵێت "ئه‌و ئێستا به‌رهه‌می خراپی كاره‌كه‌ی ده‌بینێت، به‌ڵام پاش چی، ژیانی خۆی و ئێمه‌یشی له‌گه‌ڵ خۆی برد، ئێمه ئیستا بێ ده‌ره‌تان و بێ كه‌سین".
وه‌ك ئه‌و ژنانه‌ی دیكه كه كه‌سوكار و نزیكه‌كانیان چوونه ناو داعش، دایكی سوهه‌یب ده‌ڵێت "منیش نه‌متوانیووه رێگه‌ی لێبگرم".
فاتیمه شه‌هاب ئه‌حمه‌د، ته‌مه‌ن 50 ساڵان ده‌ڵێت "منیش ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ر براكه‌مدا نه‌ده‌رۆیشت كاتێك چووه ناو داعش، هێشتا پێی وایه یه‌كێك له براكانی له ژیاندا مابێت و له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بێت كه تا ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌وه‌كاندایه.
به‌ڵام فاتیمه خۆیشی گومانلێكراوه‌و یه‌كێك له دراوسێكانی شایه‌تی له‌سه‌ر داوه كه له‌گه‌ڵ پۆلیسی "الحسبة" ی سه‌ر به داعش كاری كردووه‌و كاریان سزادانی ئافره‌تانی مووسڵ بووه‌و ئه‌گه‌ر جلوبه‌رگیان وه‌ك ژنه داعشه‌كان نه‌بوایه، سزایان ده‌دان، هه‌ر چه‌نده فاتیمه ره‌تیده‌كاته‌وه داعش بووبێت.
دایكی یوسفیش ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ كه‌سیكیان بووبێته داعش، پاش ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی مه‌یدان بریندار بووه، له یه‌كتری دابڕاون و پێیوایه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، هیشتا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن تا بزانن په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌بووه یان نا.
دایكی یوسف ده‌ڵێت "له‌وانه‌یشه مردبێت، له‌وانه‌یه زیندووش بێت، چونكه هیچ هه‌واڵێكی هاوسه‌ره‌كه‌ی نازانێت و رێگه‌ی ناده‌ن له خێوه‌تگاكه‌ی بچێته ده‌ره‌وه‌و بۆی بگه‌ڕێت.
ده‌ڵێت "به ئێمه ده‌ڵێن، هه‌مووتان داعشن، به‌ڵام ئێمه وانیین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر واشبێت، چی له‌و ژن و منداڵانه‌یان ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ر كه‌سێك به‌رپرسیاری خوودی خۆیه‌تی".