پاریس سانجێرمان مه‌رجی فرۆشتنی ڤیراتی راگه‌یاند
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و فره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌رگای كردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ڤیراتی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا كردۆته‌وه و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا و لیكلیپی فره‌نسا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری ماركۆ ڤیراتی بۆ بارسێلۆنا بێت، به مه‌رجێك نێیمار دا سیلڤا تێهه‌ڵكیشی گرێبه‌سته‌كه بكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له پێناو نێیمار ئاماده‌یه 120 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ماركۆ ڤیراتی پێشكه‌شی بارسێلۆنا بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرت له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه نێیمار به‌هۆی مێسییه‌وه ده‌یه‌وێت له بارسێلۆنا بڕوات، چونكه تا له پاڵ مێسی یاری بكات نا توانێت خه‌ونی بردنه‌وه‌ی ناسناوی تۆپی زێرینی بێته دی.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه، رۆبێرت فێرناندێز سكرتێری هونه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند كه ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری هیچ كامێك له ئه‌ستێره‌كانیان نابن.