"سوپا ده‌گاته رۆخی هه‌ره‌سهێنان"
K24 هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی مێژووی سه‌ربازی و عه‌قیدێكی پێشووی سوپای ئه‌مریكا، به ناوی "دۆگڵاس مه‌كگریگۆر" رایده‌گه‌یه‌نێت "جه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه‌كان پێیان باشه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی مه‌ترسیداری ناو سوپای ئه‌مریكا به لاوه بنرێت، ئه‌وه‌ش سوپاكه ده‌گه‌یه‌نێته رۆخی هه‌ره‌سهێنان".
ئه‌و عه‌قیده‌ی پێشووی سوپای ئه‌مریكا، له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ناشناڵ ئینترێست" نووسیوویه‌تی "پێویسته دۆناڵد تره‌مپ، وه‌زیرێكی به‌رگری "به‌هێز و شاره‌زا و تێگه‌یشتوو" دابمه‌زرێنێت، تا بتوانێت پرسی جه‌نه‌راڵه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و بانگه‌شه‌كانی گۆڕانكاریی بنچینه‌یی بكاته راستی، ئه‌گینا سوپا ته‌نها پاره به‌فیڕۆ ده‌دات".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی مێژووی سه‌ربازی ئه‌وه‌شی گوتووه كه "فه‌رمانده‌یی گشتی سوپا تێناگه‌ن كه "جه‌نگی جیهانیی به كرده‌یی روویداوه" و خه‌ریكی وه‌به‌رهێنانی ملیاره‌ها دۆلارن له ته‌كنه‌لۆژیایه‌كدا كه پێشكه‌وتوو نییه و وا هه‌ست ده‌كه‌ن به‌و رێگه‌یه سه‌رده‌كه‌ون، به‌و پاره زۆره سه‌كۆ و سیستمی نوێ درووست ده‌كه‌ن".
ئه‌و عه‌قیده ده‌ڵێت "مانۆڕه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له بۆڵگاریا، كه هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تڵه‌سی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی وه‌همی ئه‌نجامیدا، به لایانه‌وه گرنگ بووه ئاسمان بخرێته ژێر كۆنترۆڵه‌وه له بری ئاماده‌كاریی و زیادكردنی هێزی شه‌ڕكردن و پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دیكه له‌سه‌ر زه‌وی".
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه، ئه‌و مانۆڕه وه‌ك سه‌ره‌تای چوون به‌ره‌و خۆكوشتن وابووه بۆ سوپای ئه‌مریكا، چونكه ئه‌وه ئاشكرایه و وڵاتانی ناتۆ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و رووسیاش باش ده‌زانن هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی له‌و جۆره پێویستی به سه‌ركه‌وتنه له ئاسمان و ده‌ریاوه و دانانی سیستمێكی هه‌ستان له زه‌وییه‌وه كه له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا دابنرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان هه‌وڵ بده‌ن ئۆپراسیۆنێكی هاوشێوه له‌گه‌ڵ رووسیا، یان چین و كۆریای باكوور ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و كاته مانۆڕه‌كه له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كیكدا كۆتایی دێت".
دۆگڵاس مه‌كگریگۆر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی سوپا، دابه‌شكردنی 200 هه‌زار سه‌ربازییه‌تی له ئه‌فریقا و ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونكه "دابه‌شكردنی سوپا له هه‌موو ناوچه‌كانی جیهاندا و پێكهێنانی به‌و جۆره، شێوازی "پاشماوه‌ی جه‌نگی سارده".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "رێوشوێنی هاوبه‌ش و ته‌واوكه‌ر له لای هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده نییه، چونكه ره‌وشی ئێستای جیهان، جه‌نگێكی له جه‌نگی دووه‌می جیهانیی خوێناویتر ده‌خوازێ و سوپاش له‌وه تێنه‌گه‌یشتووه".
به تێڕوانینی ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه، ئه‌مریكا پێویستی به پێكهێنانی ده‌سته‌ی شه‌ڕكه‌ری ن،ێ و جیاواز هه‌یه كه بتوانن جه‌نگی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن و هه‌موو جۆره چه‌كێك به‌كاربهێنن له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگدا كه زۆر كوشنده‌بن، زیاتر له‌وانه‌ی له سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا بینراون.