داعشه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌رتیل ده‌ده‌ن و ده‌چنه‌وه كۆشكه‌كانیان
K24 - هه‌ولێر:
خه‌ڵكی مووسڵ توڕه‌ن و به‌هۆی ئازادكردنی ئه‌و خێزانه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كه داعش بوون و ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه خانووه گه‌وره‌كانیان له شاره‌كه نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕن.
رۆژنامه‌ی "ئای" بریتانی له ژماره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه 18/7/2017 راپۆرتێكی پاتریك كوپێرنی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیشكی خستووه‌ته سه‌ر چاره‌نووسی داعشه ده‌ستگیركراوه‌كانی مووسڵ و ده‌ڵێت "خه‌ڵكی مووسڵ به‌هۆی ئازادكردنی داعشه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زۆر توڕه‌ن، چونكه هێشتا ئاواره هه‌ژاره‌كانی مووسڵ له خێوه‌تگه‌كاندان، به‌ڵام ئه‌و داعشه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌یان ئازادكردووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه خانووه گه‌وره‌كانی خۆیان له شاره‌كه‌دا".
ریپۆرته‌ره‌كه نووسیوویه‌تی "هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆریان له داعشه ده‌ستگیركراوه‌كان كوشتووه، له كاتێكدا زۆریش هه‌ن به‌رتیل به حكومه‌تی عێراق ده‌ده‌ن تا ئازادیان بكه‌ن".
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی به رۆژنامه بریتانییه‌كه‌ی گوتووه "هێزه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك له داعشه‌كان ده‌كوژن و له‌سه‌ر بانه به‌رزه‌كانه‌وه فرێیان ده‌ده‌نه خواره‌وه".
به‌ڵام به‌رپرسێكی عێراقی به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه "هه‌ندێك ئه‌ندامی داعش، به پاره نووسراوی رێگه‌پێدان له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كڕن و به‌و هۆیه‌وه ده‌توانن به ئازادی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا هاتووچۆ بكه‌ن".
نووسه‌ری راپۆرته‌كه نووسیوویه‌تی "به‌شێك له‌و داعشانه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه كوژران، به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه ئه‌وان زانیویانه به‌رپرسانی حكومه‌ت به‌رتیل وه‌رده‌گرن و بوونه‌ته هۆی ئازادبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدار و ئه‌ندامانی داعش، زۆر به‌رپرس له بری ئه‌و كاره به‌رتیلی زۆریان وه‌رگرتووه".
له‌و باره‌وه ده‌ڵێت "به‌وهۆیه‌وه به‌شێك له دیل و زیندانییه‌كان ده‌كوژرێن و گوللـه ده‌نێن به سه‌ریانه‌وه، یان له باڵه‌خانه به‌رزه‌كانه‌وه فڕییان ده‌ده‌نه خواره‌وه".
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عێراق، وێنه‌ی چه‌ندین كه‌سیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه پێشتر به‌هۆی داعش بوون و ده‌ستگیركرابوون، به‌ڵام پاشان ئازاد كرادنیان هێرشی خۆكوژیان ئه‌نجامداوه‌ته‌وه.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا نووسراوه "ئه‌وه‌ی ئێستا زیاتر خێزا‌نه‌كانی مووسڵی توڕه‌كردووه، ئازادكردنی خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ناو داعشه، ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه خانووه گه‌وره‌كانیان و ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه، له كاتێكدا هه‌ژاره‌كانی شاره‌كه له ناو خێوه‌تگاكاندا رۆژانی پڕ نه‌هامه‌تی به‌سه‌ر ده‌به‌ن".