نانای كچی سه‌دام خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی عێراق كاندید ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی سه‌دام حسین سه‌رۆكی پێشووتری رژێمی عیراق، ئاشكرای كردووه كه خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی عیراق كاندید بكات و حزبێكی نوێ درووست ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌و دیداره‌دا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و نووری مالیكی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرا كردووه.
نانا سه‌دام حسێن، له دیداریكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "اليوم الجديد"، ده‌ڵێت "حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو بووه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌لی عیراق، له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی گرنگ كه سه‌روه‌ریی خاكی عێراق ده‌سه‌لمینی".
به‌ڵام ده‌رباره‌ی سوننه‌كانی عێراق، نانای كچی سه‌دام ده‌ڵیت "ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا، میراتگری حكومه‌ته‌كه‌ی پێشووی نووری مالیكییه كه گرفتی ئه‌منی زۆر و خاكیكی زۆری عیراقی به هه‌ده‌ردا و كیشه‌ی تائیفی زۆری درووستكردووه، عه‌بادیش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و كیشانه كه‌مبكاته‌وه.
كچه‌كه‌ی سه‌دام ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ سوپایه‌ك به ناوی باوكییه‌وه هه‌بێت و بووبن به داعش و ده‌ڵێت "هیچ سوپایه‌ك نییه به ناوی باوكم یان سه‌دام حسێن، ئه‌ویش ئه‌و سوپایه بووه پاریزه‌ری نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بووه‌و دژی ئێران جه‌نگاوه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به داعشه‌وه نییه و ئه‌و هه‌واڵانه درۆیه".
كچه‌كه‌ی سه‌دام حسین له‌و دیداره‌دا باسی چاره‌نووسی "عزه‌ت دووری" ده‌كات و ده‌ڵیت "ئه‌و تا ئیستا ماوه‌و زیندووه، عیزه‌ت دووری بۆچوونی ئاشكرایه و له‌گه‌ڵ سوپای نه‌قشبه‌ندییه و نه‌مبیستووه تیرۆریست بێت و خه‌ڵك بكوژێت، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵی هه‌بووه‌و ئیمه هه‌واڵی ئه‌ومان پرسیووه‌و ئه‌ویش هه‌واڵی ئیمه‌ی پرسیوه".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شیعه‌كانی عیراقدا ریككه‌وتووه تا خۆی كاندید بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تی، له‌وباره‌وه نانای كچی سه‌دام ده‌ڵێت "له فه‌رهه‌نگی فیكری و سیاسیی مندا هیچ شتیك به ناوی شیعه‌ی عیراق و سوننه‌ی عیراق نییه، من ئه‌گه‌ر خۆم بۆ سه‌رۆكایه‌تی كاندیدی بكه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو عیراقییه‌كاندا یه‌كگرتوو ده‌بم، به‌شداریی له دابه‌شكردنی عیراق و جیاوازیی نێوانیان ناكه‌م، لای من عێراق یه‌ك عیراقه له باكوورییه‌وه تا باشوور".
كچه‌كه‌ی سه‌دام ده‌ڵێت من گه‌یشتوومه‌ته كۆتا كاره‌كانی راگه‌یاندنی پارتیكی سیاسی به ناوی "پارتی كۆماریی دیموكراتی عیراقی" و به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و پارته‌م له رێگه‌ی حزبه‌كه‌مه‌وه خۆم بۆ سه‌رۆكایه‌تی عێراق هه‌ڵده‌بژیرم، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتم، عێراقێك بۆ هه‌مووان درووست ده‌كه‌مه‌وه".
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌رده‌ستن نانا له دایكبووی ساڵی 1984 و وه‌ك زۆربه‌ی خێزانه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ژیان به‌سه‌ر ده‌بات