عێراق به‌ره‌و شه‌ڕی تائیفی ده‌ڕوات
K24 - هه‌ولێر:
مووسڵ رزگاركرا، ده‌وڵه‌ته تیرۆریسته‌كه‌ی داعش له‌وێ نه‌ماون، به‌ڵام هێشتا وێنه‌كانی پاش جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، وه‌ك هاوشێوه‌ی ئه‌و وێنانه‌یان تێدایه كه داعش هات و خه‌ڵكی له كۆڵان و چه‌م و دۆڵه‌كانیدا ده‌كوشت و سه‌رده‌بڕی، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت ناوی تۆڵه بێت.
وێنه‌كان دڵته‌زێنن، زیاتر له 100 گه‌نج و به ته‌مه‌نی عێراقی، له هۆڵێكی بچووكدان و به پێوه وه‌ستاون و توانای دانیشتنیان نییه، وه‌ها شانیان له یه‌كتری گیر بووه، كه‌سیان توانای جوڵه‌یان نه‌ماوه، هۆڵه‌كه‌ش نه فێنككه‌ره‌وه‌یه‌كی تێدایه و نه هه‌وایش به باشی دێته ژووره‌وه، له كاتێكدا پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 45 پله‌ی سه‌دی.
رۆژنامه‌نووسێكی رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌لگراف به‌و شیوه‌یه ده‌ستی به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه پڕ نه‌هامه‌تییه‌كانی پاش جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ كردووه‌و نوسیوویه‌تی "حكومه‌تی عێراقی 370 هه‌زر كه‌سی ده‌ستگیر كردووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "زیندانییه‌كان به ده‌ست زۆر نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن و نه‌خۆشی پێست زۆر بووه‌و به‌شێكیان به‌هۆی برینه‌كانی قاچیانه‌وه توانایان نه‌ماوه به رێگادا بڕۆن".
یه‌كێك له‌و زیندانیانه‌ی ماوه‌ی 6 مانگه له ناوه‌ندێكی ده‌ستگیركردنی هێزه‌كانی عێراقدایه، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نها یه‌كجار رووناكی بینیوه‌و ده‌ڵێت "نا‌توانیت لێره یه‌كێك بدۆزیته‌وه كه 100% له‌گه‌ڵ داعشدا بووبێت، له كاتێكدا چه‌ندین مانگه له‌م ناوه‌نده‌دان".
نووسه‌ری راپۆرته‌كه ده‌ڵێت "ده‌مارگیریی و تۆڵه‌سه‌نده‌وه هاوشانی سه‌ركه‌وتنه‌كان، توندوتیژی زیاتر بۆ وڵاته‌كه دێنێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا ده‌بینین كه گه‌نجه سوننه‌كان له‌ژێر چه‌تری رێكخراوێكی دیكه‌ی توندڕه‌ودا كۆده‌بنه‌وه".
نووسه‌ری راپۆرته‌كه‌ی ده‌یلی ته‌لگراف به ناوی ده‌ڵێت "مووسڵ رزگاركراوه و داعش ده‌ركراوه، به‌ڵام چیرۆكه‌كانی تۆقاندن به‌رده‌وامن و كار وابروات، عێراق به‌ره‌و جه‌نگی تایفی ده‌ڕوات".
رۆژنامه بریتانییه‌كه نوسیوویه‌تی "له‌سه‌ر شۆسته و ناو كه‌لاوه رووخاوه‌كاندا، ته‌رم ده‌بینیت كه چاوی كه‌سه ده‌رهێنراوه‌و پاشان فرێدراوه، وێنه‌ی گه‌نجان ده‌بینیت كه ده‌ست و قاچیان به كێبڵ به‌ستراوه‌ته‌وه‌و به قامچی لێیان ده‌ده‌ن".
دۆخه‌كه هێنده توندوتیژ و پر دیمه‌نی كاره‌ساتاوییه، چیرۆكی زۆر سه‌یری تێدایه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین داعش به ئامۆزاكه‌میان كردووه، كه‌واته تۆڵه‌كردنه‌وه باڵی به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كه‌دا كێشاوه.