كریستیانۆ: به‌هۆی بوونی منه‌وه گه‌رمایه‌كی زۆر رووی له په‌كین كردووه
له باره‌ی ئه‌و گه‌رمایه‌ی كه رووی وڵاتی چین كردووه كه 145 ساڵه گه‌رمای له‌م شێوه‌یه رووینه‌داوه، كریسیتانۆ له وه‌ڵامێكی ئه‌و گه‌رمایه‌دا ده‌ڵێت: گه‌رمای په‌كین به‌هۆی بوونی ئه‌و روویكردۆته ئه‌م شاره.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگال و ریال مه‌درید، له‌میانی گه‌شته تاكه‌كه‌سیه‌كه‌ی بۆ ئاسیا و وڵاتی چین، له یاریگه‌ی شه‌نگهای له یاری نێوان شه‌نگهای سیپگ و گوانگژۆ ئێڤه‌رگراند له خولی سووپه‌ری چینی ئاماده‌بوو.
به‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كه رۆناڵدۆ هاته نێو یاریگه و پێشوازی گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن هانده‌رانه و هه‌وادارانی لێكرا.
دواتریش رۆناڵدۆ قسه‌ی بۆ هانده‌ران كرد، له وه‌ڵامی پرسیارێكیش كه هه‌ست به‌و گه‌رمایه ده‌كات كه 145 ساڵه په‌كین به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه؟ رۆناڵدۆ گوتی: ئه‌م گه‌رمایه به‌هۆی بوونی منه له په‌كین.