كریستیانۆ له باره‌ی خۆدزینه‌وه‌ی له باجدان بێده‌نگی ده‌شكێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چێته به‌رده‌م دادگا و ئه‌ستۆپاكی خۆی ده‌سه‌لمێنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 28 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا، رایگه‌یاندووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌كان ده‌چێته به‌رده‌م دادگای ئیسپانیا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی دادوه‌ر پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی كه‌یسی خۆدزینه‌وه‌ی له باجدان ئه‌نجام ده‌دات.
كریستیانۆ بڕیاریداوه بۆ هه‌موو جیهان بسه‌لمێنێت كه له‌م كێشه‌یه سته‌می لێكراوه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر هات و كریستیانۆ ئه‌ستۆپاكی خۆی نه‌سه‌لمێنێت ده‌بێت باجه‌كه‌ی بدات.
له ئێستادا كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لایه‌ن دادگای ئیسپانیا به‌وه تاوانبار كراوه كه له نێوان ساڵانی 2011 تا 2014 بایی زیاتر له 14 ملیۆن یۆرۆ خۆی له باجدان دزیوه‌ته‌وه.