ڤیدیۆیه‌كی ئابڕووبه‌ری سوپای توركیا بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی سوپای توركیا، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 31/7/2017 رایگه‌یاند "ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له كاتی ده‌ستگیركردنی 4 كه‌س له سنووری توركیا و سووریا، ئه‌شكه‌نجه‌یان دابوون و سووكایه‌تیان پیكردبوون و ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردبووه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ده‌سته‌ی تایبه‌ت ده‌ڵێت "بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی سه‌ربازه توركه‌كان كه به خراپی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و 4 كه‌سه ده‌كه‌ن كه دزه‌یانكردبووه ناو خاكی توركیا، به شیوه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست كراوه‌و بۆ شه‌رمه‌زاركردنی توركیا و شكاندنی شكۆی هێزه چه‌كداره‌كانییه‌تی".
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی توركیاش ده‌ڵێت "ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سوپا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه به‌و شێوه نه‌شیاوه له‌و 4 كه‌سه‌یانداوه‌و سوكایه‌تییان پێكردوون، هه‌ر چه‌نده ئه‌و كه‌سانه به شیوه‌ی نایاسایی له سووریاوه هاتبوونه ناو خاكی توركیا".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه رێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه ده‌گیرێته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
رئاسة الأركان التركية تعلن اعتقال ومحاكمة عناصر جندرما اعتدوا وعذبوا ببشاعة سوريين حاولوا دخول تركيا pic.twitter.com/uoXb2F6vMe
— موسى العمر (@MousaAlomar) 30 July 2017
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان گوتووه كه "ئه‌و 4 كه‌سه‌ش كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتبوونه ناو توركیاوه، نێردراونه‌ته‌وه ئه‌و دیوی سنوور و به گوێره‌ی یاسا رێگه نادرێت به‌و شێوه نایاساییه بێنه ناو توركیاوه، ره‌وشی ته‌ندرووستیشیان زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كیان بۆ درووست نه‌بووه".
زانیارییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه ئه‌و خراپ مامه‌ڵه‌كردنه به‌رامبه‌ر ئه‌و 4 كه‌سه، له یه‌كێك له یه‌كه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له 28/7/2017 كاتژمێر 11:00 ی پێش نێوه‌ڕۆ روویداوه.
هه‌روه‌ها روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و سه‌ربازانه، ئه‌و چوار كه‌سه‌یان له "سه‌فه‌رلی - سیۆری" ویلایه‌تی هاتای باشوور له كاتی هه‌وڵدان بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ توركیا ده‌ستگیر كردووه و پاشان گواستوویاننه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی پاسه‌وانییه‌كه‌یان.
یه‌كێك له‌و سه‌ربازانه‌ی له‌و كه‌سانه ده‌دات پله‌ی عه‌ریفی هه‌یه و به ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی هه‌مووی وێنه‌گرتووه.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، پاشتر ئه‌و سه‌ربازه به رێگه‌ی واتس ئاپ ڤیدیۆكه‌ی ناردووه بۆ ژنێك له ئه‌ڵمانیا به ناوی "فه‌ریده".
هه‌ر بۆیه لیژنه تایبه‌ته‌كه ده‌ڵێن "بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاماژه‌ی مه‌رامی جۆراوجۆری تێدایه".