داعش هێرشی كرده‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی عێراق له كابوڵ
K24 هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا چوار ته‌قینه‌وه شاری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی هه‌ژاند و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كاندا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار چوونه‌ته ناو باڵیۆزخانه‌ی عێراقه‌وه.
میدیاكانی ئه‌فغانستان و ئێران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه "ئه‌و 4 ته‌قینه‌وه‌یه له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی "شه‌هرنوور" و "كڵۆڵه پشته" له كابوڵ روویداوه‌و یه‌ك له دوای یه‌ك بۆمبه‌كان ته‌قێنراونه‌ته‌وه".
هه‌ندێك له هه‌واڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كاندا، ده‌نگی ته‌قه‌یش بیستراوه، یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان له نزیك باڵیۆزخانه‌ی عێراق بووه‌و پاشان ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بالیۆزخانه‌كه و چوونه‌ته ژووره‌وه‌و ته‌قه‌یان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌فغانی و چه‌كاره‌كاندا كه داعش رایگه‌یاندووه ئه‌ندامی ئه‌وانن، روویداوه.