توركیا هێمنتر قسه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئیبراهیم كالن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هێمنتر له هه‌ڵوێسته گرژه‌كانی پێشووی وڵاته‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان قسه‌یكردووه‌و گوتوویه‌تی "به بۆچوونی ئێمه ریفراندۆدمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كاریگه‌ری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابووری و ئه‌منییه‌كانی عێراق نابێت.
كالن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی "له راستیدا كورد ناوچه‌یه‌كی فیدراڵی و په‌رله‌مانیان هه‌یه و هه‌ڵبژاردنی خۆیان ده‌كه‌ن، هێشتا ده‌توانرێت ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بدۆزرێته‌وه.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، جیاواز له هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی وڵاته‌كه‌ی قسه‌یكردووه، كه به‌رده‌وام نه‌یاریی خۆیان بۆ ریفراندۆم ده‌رده‌بڕی و به رێگایه‌كی نالۆژیكی له قه‌ڵه‌میان ده‌دا.
ئه‌و به‌رپرسه توركه ئه‌وه‌یشی گوتووه "په‌یوه‌ندی زۆر هه‌یه كه عێراق و توركیا پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ساڵانێكیشه هێڵێكی نزیكی په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و كورد و توركمانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه".
ئیبراهیم كالن هه‌ر چه‌نده جارێكی دیكه گوتوویه‌تی " یه‌كپارچه‌یی عێراق لای توركیا گرنگه، به‌ڵام به‌و زمانه‌ی جاران نه‌یانگوتووه نابێت عێراق دابه‌ش بكرێت، به‌ڵكو ده‌ڵێت "لاشمان گرنگه ئاشتی ناوخۆیی به‌رقه‌رار بێت و ده‌سته‌به‌ری خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بكرێت".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "ئه‌و پرسانه په‌یوه‌ستن به یه‌كه‌وه، ده‌كرێت له یه‌ك كاتدا سیاسه‌تێكی درووست بێته ئاراوه و هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كان له باوه‌ش بگرێت، تا هه‌موو تاكه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌ست بكه‌ن عێراق نیشتمانی ئه‌وانیشه".