فازڵ میرانی: چاوه‌ڕوانی "دوو هه‌نگاوه‌كه‌ی" گۆڕانین

جێگره‌وه‌ی کارا نەکردنەوەی پەرلەمان هەر پەرلەمانە
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی رایدەگەیەنێت جێگره‌وه‌ی کارا نەکردنەوەی پەرلەمان هەر پەرلەمانە و چاوەڕێی هاتنە پێشەوەی بزووتنەوەی گۆڕانن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان.

سکرتێری حزبی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانیش دەڵێت: "هەموو رێگایەک دەگرنە بەر بۆ  گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستان".

هێشتا ئەندامان  و کاتی چوونی ئەو شاندە دیار نییە کە بریارە بچنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ریفراندۆم. سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی رایدەگەیەنێـت باڵای ریفراندۆم بە بەغدا دەڵێن ئێوە بەرپرسن لە کورد بیر لە جیابوونەوە بکاتەوە، لەبارەی کۆبوونەوەشیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت ئێمە دوو هەنگاو بۆ گۆڕان چوونینەتە پێشەوە چاوه‌ڕێی دەکەین گۆرانیش هەنگاوێک بێتە پێشەوە.

زۆربەی لایەنە سیاسییەکان پشتگیری ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەکەن جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ تا ئێستە بۆچوونی روونیان دیار نییە لەسەر ئەو پرسە.

سکرتێری حزبی کرێکاکران و رەنجدەرانی کوردستان لە دووەمین کۆنگرەی حزبەکەی دەڵێت: "پشتگیری ریفراندۆم سەربەخۆیی کوردستان دەکەین و هەموو هەوڵێک بۆ سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم دەدەین".