ئه‌م یاریزانانه‌ی كه گرێبه‌سته‌كانیان‌ بۆته‌ بابه‌تی گه‌رمی سه‌رده‌می خۆیان

به‌ وێنه‌... نرخی یەکەم گرێبەستی مێژوو تا دەگاته‌ نێیمار ببینه‌

لە مێژووی تۆپی پێ و بازاڕی گواستنەوی یاریزاناندا، بۆ ھەر سەردەمێک گرێبەستێکی پێوانەی ئەنجامدراوە، کە نرخەکەی بۆتە باس و خواسی جیھانی وەرزشی، دوای رۆشتنی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان سه‌رده‌مێكێ نوێ هاته‌ پێشه‌وه‌، به‌وپێيه‌ى بووه‌ گرانبه‌هاترين ياريزان له‌ مێژووى تۆپێ.

له‌م راپۆرته‌دا، سەیری مێژووی یەکەم و گرانترین گرێبه‌ستی پێوانەیی و قۆناخەکانی دواتر بکەن تا ده‌گاته‌ نێيمار دا سيلڤا.

 1ـ ئالف کۆمۆن ئینگلیزی، له‌ 1905 بە بڕی 1000 جونەی، لە مێدلزبڕەوە گواسترایەوه‌ سەندەرلاند، بووه‌ یەکەم گرێبەستی جیھانی تۆپی پێ کە لە مێژوودا تۆمار کرابێت.

2- بێرنابی فێرێراى ئارجێنتينا، له‌ 1932 بە بڕی 23 ھەزار جونەی، لە يانه‌ى تایگەری ئارجێنتينا ڕوویکردە رێڤەر پلێیت و بووه‌ يه‌كه‌م گرێبه‌ست كه‌ له‌ كيشوه‌رى ئه‌مێركا واژۆ كرا بێت.

3- لویس سوارێزی ئیسپانی، 1961 لە بارسێلۆنای ئیسپانیا گواسترایەوە ناپۆلی ئیتاڵی, نرخی گواستنەوەکەی 152 ھەزار جونەی بوو.

4- جۆسێپی سافۆڵدی ئیتاڵیا، ساڵی 1975 به‌ 102 ملیۆن جونەی لە بۆلۆنیا ڕوویکردە ناپۆلی، بووه‌ یەکەم گرێبەست سنووری ملیۆنێک تێپەر بکات.

5- دیێگۆ ماڕادۆنای ئارجێنتینا، ساڵی 1984، بە 5 ملیۆن جونەی، لە بارسێلۆناوە گواسترایەوە ناپۆلی، دوو ژمارەی پێوانەی لەو سەردەمە تۆمار کرد، پێشووتر بە بڕی 3 ملیۆن ھاتبووە بارسا، دووەمیان بۆ ناپۆلی بوو.

6- جان بیێر بابانی فڕەنسی، لە 1992، لە مارسێلیای فڕەنسی گواسترایەوە ئەیسی میلان، خەرجی گواستنەوەی 10 ملیۆن جونەی بوو، یەکەم یاریزانی جیھانی تۆپی پێ بوو نرخەکەی له‌م سه‌رده‌مه‌دا بگاتە ئەوندە.

7- دێنڵسۆن دی ئۆلیڤێرا بڕازیلی، لە 1998 بە بڕی سه‌رووی 21 ملیۆن جونەی, لە ساوپاولۆ گواسترایەوە بۆ ریال بێتس، یەکەم یاریزان بوو لە بازاڕی گواستنەوەدا ئەو نرخە تێپەڕێنێت.

8- کریستیان ڤێری ئیتاڵی، لە 1999 بە 32 ملیۆن جونەی، لە لازیۆ ڕوویکردە ئینته‌ر میلان، یەکەم یاریزانە نرخەکەی لە 30 ملیۆن زیاتر بێت.

9- ھێرنان کریسپۆی ئارجێنتینا، ساڵی 2000، بە سه‌رووی 35 ملیۆن جونەی لە پارماوە گواسترایەوە لازیۆ، بۆ ئەو کات گرانترین یاریزانی مێژوویی بوو.

10- لویس فیگۆی پۆرتوگالی، ساڵی 2000 بە 37 ملیۆن جونەی لە بارسێلۆناوە ڕوویکردە ریال مەدرید, فیگۆ ژمارەی پێوانەی بازاڕی گواستنەوەی تۆمار کرد.

11- زینەدین زێدانی فڕەنسی، ساڵی 2001 بە سه‌رووی 45 ملیۆن جونەی لە یۆڤێنتۆسەوە ھاتە ریال مەدرید، نرخی گواستنەوەی فڕی دواتر توانی خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ بۆ مێرێنگێ بباتەوە.

12- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، ساڵی 2009 بە بڕی 80 ملیۆن جونەی لە مانچێستەر یونایتد گواسترایەوە ریال مەدرید، دوای چەند ساڵیک لە ژمارە پێوانەیەکەی زێدان، ریال به‌ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ جارێکیتر ژمارەیەکی دیکەی مێژووی تۆمار کرد.

13- گاریس به‌یلی وێلزی، ساڵی 2013، بە بڕی زیاتر له‌ 85 ملیۆن جونەی لە تۆتێنھام گواسترایەوە ریال مەدرید، جارێکیتر مێرێنگێ ژمارەیەکی پێوانەی تۆمار کرد.

14- پۆل بۆگبای فڕەنسی، ساڵی 2016 لە یۆڤێنۆسەوە گواسترایەوە مانچێستەر یونایتد بە بڕی 89.9 ملیۆن جونەی, شەیتانە سوورەکان نرخی گواستنەوەی یاریزانانیان لە 100 ملیۆن یۆرۆ تێپەڕاند.

15- نێیمار دا سێلڤای هێرشبه‌ری بڕازیلی، ساڵی 2017، لە بارسێلۆناوە گواسترایەوە بۆ پاریس سانجێرمان بە بڕی 198 ملیۆن پاوه‌ند،، بە پێی زمانی ژمارەکان تێچووی گواستنەوەکەی لە کۆتایدا دەگاتە ٥٠٠ ملیۆن پاوه‌ند و بۆته‌ گرانبه‌هاترین یاریزان له‌ مێژوودا.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم