له‌ سه‌رده‌می ناسر خلێفی 10 گرانبه‌هاترین گرێبه‌ستی مێژووی پاریس سانجێرمان ببینه‌

خلێفی به‌هۆی ئه‌م یاریزانانه‌ یانه‌كه‌ی له‌ دۆخێكی خراپه‌وه‌ و به‌ره‌و باشترینه‌كانی جیهانی هه‌نگاو ناوه‌

لەوەتەی ساڵی ٢٠١١  کە ناسر خلێفی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی گرته‌ده‌ست، سەدان ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە، هه‌ڵبه‌ت پارس سانجێرمانی لە دۆخێکی خراپ بردە دۆخێکی زۆر باشتر، ئاستی ھونەری تیپەکە بەرزبۆتەوە، ئه‌گه‌رچی تائێستا خه‌ونی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگی نه‌هاتۆته‌ دی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌سه‌رده‌می خلێفی بە یەکێک لە یانە بەھێزەکانی جیھان داده‌نرێت.

له‌م راپۆرته‌دا 10 گرانبه‌هاترین گرێبەستەکانی پاریس سانجێرمان له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ناسر خلێفی ببینه‌.

1ـ مارکینۆسی برگریکاری بڕازیلی، ساڵی 2013 بە بڕی 31.5 لە رۆماوە ھاتە پاریس.

2- کریچۆیاکی ناوەڕاستکاری پۆڵەندی، له‌ 2016، بە 33.5 ملیۆن یۆرۆ لە سیڤیا ھاتە پاریس.

3ـ لۆکاس مۆڕای بڕازیلی، ساڵی 2013 لە ساوپاولۆ گواسترایەوە بۆ پاریس بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ.

4- دراكسلێری ئەڵمانی، له‌ 2017 لە فۆلسبۆرگی ئەڵمانیاوە بە 40 ملیۆن یۆرۆ گواستۆایەوە یاریگای شازادەکان.

5- خاڤێر پاستۆری ناوه‌راستكاری ئارجێنتینی، له‌ 2012 لە یانەی پالێرمۆ بە 42 ملیۆن یۆرۆە ڕوویکردە پاریس.

6 -تیاگۆ سێلڤای به‌رگریكاری بڕازیلی، له‌ 2012 لە ئەیسی میلانەوە ھاتە پاریس بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ.

7ـ دێڤد لویزی بەرگریکاری بڕازیلی، ساڵی 2014 بە بەھای ٥٠ ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسیەوە ھاتە پاریس.

8ـ دیماریای ناوه‌راستكاری ئارجێنتینا، له‌ هاوینی 2015 بە 63 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر یونایتد ھاتە پاریس.

9ـ کاڤانی  ھێرشبەری ئۆرۆگوای, ساڵی 2013 بە بڕی 64.5 ملیۆن یۆرۆ لە ناپۆلیەوە ھاتە پاریس.

10ـ نێیمار، ھێرشبەری  بڕازیلی، ساڵی 2017 لە بارسێلۆناوە گواسترایەوە پاریس نرخی گواستنەوەی 222 ملیۆن یۆرۆیە.

ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م