به ڤیدیۆ.. ئایا ئه‌مشه‌و له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌دریده؟
ریال مه‌درید له ده‌ستپێكی مێژووی جامی سووپەری ئەورووپی ئه‌نجامه‌كانی باش نه‌بوون، بەڵام دواتر له كۆی ئه‌نجامدانی 5 ناسناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا 3 ناسناوی برده‌وه.
له‌م راپۆرته‌دا سیناریۆی شكست و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌درید له 5 جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
1ـ لە یەکەم فیناڵی سووپه‌ری ئه‌ورووپای مێرێنگێ له 1998 به‌رامبه‌ر چێڵسی بوو، كاتێك لە یاریگای لویسی دووەم لەمیرنشینی مۆناکۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن، یاریەکه‌ش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە سوودی یانە لەندنەیەکە کۆتایی ھات، گۆڵەکەی چێڵسی گۆستاڤۆ تۆماری کرد.
2- ریال مەدرید ساڵی 2000، دووەم یاریی فایناڵی سووپەری ئه‌ورووپای دۆڕاند، شكسته‌كه‌شی بەرامبەر یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای تورکی بوو، كاتێك یارییه‌كه‌ی بە ئەنجامی 2 ـ 1 دۆڕاند، دوو گۆڵه‌كه‌ی یانه توركه‌كه جاردیالی هێرشبه‌ری به‌رازیلی تۆماری كرد، تاكه گۆڵه‌كه‌ی به‌رگسپییه‌كانی مه‌دریدیش رائول گۆنزلیز كردی.
3- ساڵی 2002 ریال مەدرید، توانی یەکەم جامی سووپەری ئه‌ورووپا بباتەوە، دوای ئەوەی بە 3 ـ 1 گۆڵ لە فاینۆردی ھۆڵەندی بردەوە، رۆێرتۆ کارلۆس و خۆزێ ماریا گوتی ھەریەکە و گۆڵیکیان کرد، به‌رگریكارێكی فاینۆردیش بە ھەڵە گۆڵێکیان لە خۆیان تۆمار کرد، تاکە گۆڵەکەی ھۆڵەندیەکان ڤان ھۆی دۆن تۆماری کرد.
4- دوای دابڕان بۆ ماوەی 12 ساڵ، جارێکی تر ریال مەدرید گەڕایەوە، ئه‌مجاره‌یان لە یاریگای کاردێف رووبه‌ڕووی یانه‌ی سیڤیای ھاونیشتیمانی بووه‌وه، یارییه‌كه بە ئامادەبوونی 30 ھەزار ھاندەر بە ڕابەرایەتی کارلۆ ئانچێلۆتی به‌ڕێوه چوو، ریال مه‌درید یارییه‌كه‌ی بە دوو گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه، گۆڵەکانیش بە قاچە زێرینەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تۆمار کران.
5ـ ساڵی 2016 بە شێوەیەکی دراماتیکی, لە یاریگای لێرکەندالی نه‌رویجی، مێرێنگێ زۆر بە ئەستەم بە 3 ـ 2 گۆڵ، دیسان سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی سێڤییای هاونیشتیمانی دووباره كرده‌وه و بۆ جاری سێیەم بە ناسناوی سووپەری ئه‌ورووپا شادبووه‌وه، گۆڵەکانی تیپە شایانه‌كه لە لایەن مارکۆ ئاسێنسیۆ، سێرخیۆ ڕامۆس و کارڤا خاڵ تۆمار کران.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م