گرووپێكی 18 كه‌سى كه كوردیشی تێدایه به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان دادگایی ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌رانی داواكاری گشتی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایانگه‌یاند، گرووپێكی 18 كه‌سی، به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی كچان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان, له باكووری ئینگلته‌را دادگایی ده‌كرێن.
به گوێره‌ی دادگای به‌ریتانیا، تا ئێستا 108 كچ بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه, گرووپه‌كه‌ش عه‌ره‌ب، تورك، فارس، كورد، ئه‌لبانی و به‌نگلادیشی تێدایه.
ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه، ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ر كچه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریان داونه‌تێ، یاخود له رێگه‌ی توندوتیژی و لێدانه‌وه له ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌كان ناچارییان كردوون ئه‌و كاره بكه‌ن، به گوێره‌ی قوربانییه‌كان، هه‌ندێكجار مادده‌ی ئه‌لكهولی و هۆشبه‌ریشیان دراوه‌ته‌وه.
وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، به‌شێك له‌و كچانه به شێوه‌یه‌ك مه‌ست و سهرگهرمكراون و ئه‌لكهولیان دراوه‌تێ، تا ئه‌و كاته‌ی له هۆش خۆیان چوونه، دواتر ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغبووهته ئاسیایین و ته‌مه‌نییان له‌نێوان 30-40 ساڵیدایه، به گوێره‌ی زانياريیهكانیش، حكوومه‌تی به‌ریتانیا نه‌یتوانیوه ده‌ستێوه‌ردان له ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كه‌یسه بكات بۆ ئه‌وه‌ی به ره‌گه‌زپه‌رستی تۆمه‌تبار نه‌كرێت.
ستیڤ ئاشمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نۆرسمبریا، گوتی: "كه‌یسه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سیاسه‌ته‌وه نییه، ئه‌وانه تاوانبارن، هیچ دوودڵیش نه‌بووینه له به‌كارهێنانی هه‌ر رێگایه‌كی به‌رده‌ست بۆ ده‌ستگیركردنیان".
نوێنه‌ری داواكاری گشتی رایگه‌یاند، ئه‌و گرووپه 17 پیاون له‌گه‌ڵ ژنێك، زیاتر كچان و ژنانی سپی پێست كراونه‌ته ئامانج و زۆربه‌ی قوربانییان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15-20 ساڵیدایه و دانیشتووی شاری نیوكاسلی باكووری رۆژئاوای ئینگلته‌ران و تاوانه‌كانیش له نێوان ساڵانی 2010 و 2014 ئه‌نجامدراون.
دواى چوارجار به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی دادگا، رۆژی سێشه‌ممه دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ سێ كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه ده‌ركرد و ئه‌وانی دیكه‌ش چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگان.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس راشیگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراوان له باره‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌و ناوچه‌یه ده‌ستیپێكردووه و 461 كه‌س به‌و تۆمه‌ته لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 93یان تۆمه‌تیان ئاراسته‌كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "زۆربه‌ی زۆری تاوانباران سپی پێست نین، گرووپێكی هه‌مه‌جۆرن، ئه‌ندامانی گرووپه‌كه به‌نگلادیشی، پاكستانی، ئێرانی، عێراقی، كورد، تورك، ئه‌لبانی و كه‌سانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاشی تێدایه".
ژماره‌یه‌ك تاوانباری دیكه‌ش كه وێنه‌كانییان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به هه‌مان تۆمه‌ت دادگایی ده‌كرێن، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گرووپه‌ن، تا ئێستاش ناسنامه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه ئاشكرا نه‌كراون.
سه‌رچاوه: هاف پۆست