پیاوە دووگيانه‌كه‌ بۆ يه‌كه‌مجار كۆرپه‌كه‌ى له‌ باوه‌شگرت

١٠ ساڵ پێش ئێستا رەگەزی خۆی گۆڕیوە بۆ رەگەزی نێرینە.

K24 – هه‌ولێر:

تريستان رييس لە "Portland, Oregon"ـی یەکێك لە ويلایەتە گەورەکانی ئەمریکا لە دایکبووە، ئەو بە کچی لە دایکبووە، بەڵام ١٠ ساڵ پێش ئێستا رەگەزی خۆی گۆڕیوە بۆ رەگەزی نێرینە.

دوای ئەوەی ماوەیەك پێش ئێستا وێنەکانی کاتی سکپڕی لەگەڵ هاوسەرە هاوڕەگەزبازەکەی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەو لە چەند رۆژی رابردوودا منداڵەکەی بوو.

دکتۆرەکانی رایانگەیاندووە: "کە تريستان رييس، لەگەڵ كۆرپه‌كه‌ى، هەردووکیان تەندرووستیان زۆر باشە.

هەروەها ناوی منداڵەکەیان ناوە "لیۆ"، وە تريستان رييس باس لە ساتی بوونى كۆپه‌كه‌ دەکات و دەڵێت "ئەو ساتەم ناو ناوە ساتی خۆشی و خۆشترین ساتی ژیانی من بووە".

"لیۆ" بە یەکەم منداڵی بایەلۆجی بۆ نێوان تريستان رييس و مێردەکەی چاپلۆو، دادەنرێت، هەردووکیان دەڵێن چاوڕێی منداڵی دووەمین.

هەروەها ئەو دوو هاوسەرە هاوڕەگەزبازه‌، ئاماژە بەوە دەکەن، کە خێزان و هاوڕێکانمان، پشتگیریان لە بڕیارەکانی هەردووکمان کردووە و هەردەم هاوکارمان بوونە، دەشێڵێن ئێمە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و تۆڕەکانی ئۆنڵاین تووشی زۆر قسەی ناشيرین و هەڕەشەی خەڵکی بووینەوە.