يازده وتاربێژى پارێزگاى كه‌ركووك په‌يوه‌نديان به داعشه‌وه كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى وه‌قفى سوننه له پارێزگاى كه‌ركووك رايگه‌ياند، 11 وتاربێژى به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كه‌يان له كار دوورخستووه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى سه‌لمێنراوه كه په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه كردووه.
سايتى سۆمه‌ريه نيوز، بڵاويكرده‌وه، كه به‌ڕێوبه‌رى وه‌قفى سوننه له كه‌ركووك ئه‌حمه‌د جه‌ميل موده‌ڕس، گوتى: ئه‌و وتاربێژانه له سنوورى مزگه‌وته‌كانى قه‌زاى حه‌ويجه‌ن و به شێوه‌يه‌كى يه‌كجارى له پيشه‌كه‌يان دوورخراونه‌ته‌وه.
گوتيشى: زۆرينه‌ى مامۆستايانى ئاينى و وتاربێژانى ئاينى ئيسلام كه‌سانى خاوه‌ن بۆچوون و بيروڕاى ميانڕه‌و و مرۆڤانه‌ن و توندوتيژى و ده‌مارگيرى ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ر وتاربێژێك گيانى توندڕه‌وى و ده‌مارگيرى بڵاوبكاته‌وه، له كاره‌كه‌ى دوور ده‌خرێته‌وه.