هۆزه عه‌ره‌به‌كانى نه‌ينه‌وا: ده‌نگمان به‌ڵێيه بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
هۆزه عه‌ره‌به‌كانی شه‌ممه‌ر و وه‌زیریی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا پشتيوانى خۆيان بۆ پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕى.
بڕياره هه‌رێمى كوردستان له 25ى ئه‌يلوولى ئه‌مساڵدا ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى و دياركردنى چاره‌نووسى كوردستان ئه‌نجامبدات.
ريفراندۆمه‌كه له سنوورى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ناوچه كوردستانيانه‌ى پێشمه‌رگه رزگاريكردوون ئه‌نجامده‌درێت.
له چوارچێوه‌ى پشتيوانييه‌كانى خه‌ڵك و توێژه جياجياكان و پێكهاته ئاينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستان له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆم، ژماره‌يه‌ك عه‌شيره‌ت و هۆزى ناودارى عه‌ره‌بى له سنوورى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 پشتيوانى خۆيان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه ده‌ربڕى.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆزه عه‌ره‌به‌كانی شه‌ممه‌ر و وه‌زیریی لە ناوچه كوردیيه‌كانی زوممار و ره‌بیعه جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ناوچه‌كانیان به‌شێكی دانه‌بڕاون له خاكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو تواناكانیان بۆ سه‌رخستنی ده‌نگی به‌ڵێ له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمدا به‌كار ده‌هێنن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، ناوچه‌كانیان ناسنامه‌یه‌كی كوردستانی هه‌یه و پێویسته له ریفراندۆمدا بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی هه‌رێم.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختیشیانكرده‌وه، تائێستا نوێنه‌رانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له په‌رله‌مانی عێراق هیچیان بۆ ئه‌وان نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی كه به‌هانایانه‌وه چووه، ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوونه، بۆیه ئه‌وان بڕیاری خۆیانداوه، له 25 ئه‌یلول به ده‌نگی به‌ڵێ بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.