راهێنه‌ری به‌رازیل 3 یاریزان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر به‌ربژێر ده‌كات
تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه 3 یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌مساڵ به‌ربژێرن، بۆچوونی خۆشی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی نێیمار له مێسی ده‌رده‌بڕێت.
تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، له پرێس كۆنفرانسێكدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه (كریستیانۆ، مێسی و نێیمار) ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین ده‌كه‌ن.
تیتی ده‌شڵێت: كریستیانۆ و مێسی خاوه‌نی 9 خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی رابردوون، نێیمار ده‌رفه‌تی زیاتری له‌پێشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ناسناوه شاد بێت.
تیتی گوتیشی: بۆ نێیمار گرینگ نییه له كام یانه و له پاڵ كام یاریزان یاری ده‌كات، هیچ كامێك له‌مانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نێیمار دروست ناكات، هاوشانی مێسی یاری بكات یان نا، هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر نێیمار جێناهێڵێت.
تیتی گوتیشی: پاره و به‌های گواستنه‌وه‌ی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان هیچ شتێك له ئاستی نێیمار ناگۆڕێت، ته‌نیا پێویسته له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی خۆی بگونجێنێت، چونكه به‌رپرسیاریه‌تی جیاوازی ده‌بێت.
تیتی ده‌شڵێت: پلان و شێوازی یاریكردنی پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا زۆر نزیكه له‌یه‌كتر، هه‌ردووكیان به شێوازی 4ـ3ـ3 یاری ده‌كه‌ن، ته‌نیا رووخساره‌كان بۆ نێیمار گۆڕاون.