به فه‌رمی، لیڤه‌رپوول به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و خه‌ونه‌كه‌ی بارسێلۆنا له گۆڕنا
یانه‌ی لیڤه‌رپوول كۆتایی به چاره‌نووسی فلیپی كۆتینهۆ هێنا و بڕیاری مانه‌وه‌ی له پێكهاته‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو راگه‌یاند.
كه‌مێك پێش ئێستا، یانه‌ی لیڤه‌رپوول به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی مانه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆ به‌رازیلی هێنا و رایگه‌یاند كه ئه‌و یاریزانه بۆ وه‌رزی داهاتوو له یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌م به‌یاننامه فه‌رمییه، خه‌ونه‌كه‌ی بارسێلۆنای له گۆڕنا كه به درێژایی ئه‌م هاوینه سه‌رنجی خستبووه سه‌ر كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، هه‌ڵبه‌ت یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دووجار گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه كرد بوو، به‌ڵام به‌په‌له له لایه‌ن كارگێرانی رێدزه‌وه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، به‌رده‌وامیش یانه‌ی لیڤه‌رپوول جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه كۆتینهۆ تا 2022 په‌یوه‌سته به گرێبه‌سته‌كه‌ی.